هەواڵ
کۆسرەت ڕەسوڵ سەردانی ڕێباز بێرکۆتی کرد
 ئاڕاستە

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 27 / 9 / 2019  لەشاری هەولێر به مەبەستی لەهەواڵ پرسین و دڵنیابوون لەباشی تەندروستی ،  كۆسرەت ڕەسول عەلی ، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی ڕێباز بێركۆتی سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێری كرد.

لەو  سەردانەدا  كۆسرەت ڕەسول ، لەدۆخی تەندروستی هەڤاڵ ڕێباز بێركۆتی پرسی و هیوای ساغ و سەلامەتی و تەندروستیەكی باشی بۆ خواست ،
 دووپاتی كردەوە كە یەكێتی حزبی تێكۆشەرانەو هەمیشە دەبێ بە وەفابین بەرامبەریان و ڕێزو لە خەبات و ماندووبوونیان بگرین.

لای خۆیەوە ڕێباز بێركۆتی سوپاسی كۆسرەت ڕەسولی كرد كە لە دۆخی تەندروستی پرسیوە.



10890 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/27/2019 8:35:42 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ