تەندروستی
باشترین چوار هه‌نگاو بۆ شوشتنى ده‌سته‌كانت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



ده‌ست شوشتن یه‌كێكه‌ له‌سه‌رچاوه‌ى پاكو خاوێنى ، چونكه‌ به‌هۆى ده‌سته‌وه‌ توشى گواستنه‌وه‌ى به‌كتریا و میكرۆب و ته‌نینه‌وه‌ى هه‌ستیارى ده‌بینه‌وه‌ ، هه‌ربۆیه‌ به‌تایبه‌تى دواى هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ت له‌سه‌رئاو هه‌رگیز ده‌ست شوشتن له‌بیر مه‌كه‌ .

پسپۆڕان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن ساڵانه‌ توش بووانى ته‌نینه‌وه‌ى به‌كتریاو ڤایرۆس كه‌ دووچارى ده‌بینه‌وه‌ %90 ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌باشى ده‌سته‌كانمان ناشۆین و پاك و خاوێن ڕاى ناگرین .

چۆن ده‌سته‌كانت به‌باشى ده‌شۆیت ؟

*سه‌ره‌تا ده‌ستت ته‌ڕ بكه‌.
*گرنگ نییه‌ ئاوى سارد بێت یان گه‌رم ،باشتره‌ ئاوه‌كه‌ شله‌تێن بێت.
*پاشان سابوونه‌كه‌ ده‌ستى لێ بخشێنه‌ تا كه‌ف ده‌كات ، شوشتنى نێوان په‌نجه‌كان و سه‌رى نینۆكت و ژێر نینۆكت .
*دواى باش شوشتنى نینۆكه‌كانت ،پاشان ئاو به‌ده‌ستا بكه‌ تاته‌واو خاوێن ده‌بێته‌وه‌ .
هه‌رگیز ده‌سته‌كانت به‌ئاوه‌وه‌ به‌ته‌ڕى مه‌هێڵه‌ره‌وه‌ به‌ڵكو به‌خاولى تایبه‌ت به‌خۆت خێرا ووشكى بكه‌ره‌وه‌ .
دواى شوشتنى ده‌سته‌كانت ده‌ست مه‌یه‌ره‌وه‌ به‌  ده‌سكى ده‌رگا به‌تایبه‌تى چونكه‌ زۆرترین به‌كتریا له‌خۆ ده‌گرێت .



578 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/28/2019 10:40:41 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ