تەندروستی
باشترین ژه‌مه‌ خۆراك بۆ ته‌ندروستى ئێسك و جومگه‌كانت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



ئێسك و جومگه‌كانى له‌شمان هه‌روه‌كو هه‌موو ئه‌ندامه‌كانى ترى له‌ش پێویستى به‌ خزمه‌ت كردنه‌ ، زۆربه‌مان توشى ئازارى ئێسكى قاچ و ڕان ده‌بینه‌وه‌ و یان هه‌ر به‌شێكى ترى جه‌سته‌ ، بێگومان ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ زۆر ماندوو بوون و گرنگى نه‌دان به‌و خۆراكانه‌ى كه‌ یارمه‌تى ئێسك و جومگه‌كانمان  ده‌ده‌ن.

ئێسكى له‌ش پێویستى به‌كام جۆرى خۆراك هه‌یه‌ :-

ئه‌و خۆراكانه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڤیتامین (D, k )، وه‌كو لێدانى تیشكى خۆر ڤیتامین D پێ ده‌به‌خشێت و به‌گشتى سه‌ووزه‌واته‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڤیتامین K .

ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ كالیسیۆم و مه‌گنیسیۆم ، شیر بخۆره‌وه‌ تا كالیسیۆمت زیاد بێت و چه‌ره‌سات و نیسك و نۆك بخۆ تا مه‌گنیسیۆمت زیاد بێت .

ئه‌و خۆراكانه‌ى چین كه‌یارمه‌تى جومگه‌كان ده‌ده‌ن :-

به‌گشتى میوه‌ و سه‌ووزه‌وات زۆر گرنگن بۆ جومگه‌ .

ئه‌و ژه‌مه‌ خۆراكه‌ زۆر بخۆ كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئۆمیگا 3 وه‌كو ماسى هه‌وڵ بده‌ لانى كه‌م له‌مانگێكدا دووجار بیخۆیت.

پرۆتین باشترین ژه‌مه‌ خۆراكن بۆ به‌هێز بوونى ماسولكه‌كان هه‌رئه‌وه‌شه‌ ده‌بێته‌ ته‌ندروست بوونى ئێسك و جومگه‌.


2701 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/29/2019 10:01:46 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ