تەندروستی
باشترین ڕێگه‌ بۆ لابردنى بالۆكه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


بالۆكه‌ یه‌كێكه‌ له‌نه‌خۆشییه‌ پێستییه‌كان و زۆر بڵاوه‌ ، به‌ڵام هیچ ترسناك نییه‌ ته‌نها له‌چینى یه‌كه‌مى پێستدا دروست ده‌بێت ،ئه‌ویش به‌هۆى ڤایرۆسى (HPV) وه‌ توشت ده‌بێت ،به‌ئاسانى له‌كه‌سێكى توش بووه‌وه‌ توشى كه‌سێكى ساغ ده‌بێت به‌هۆى به‌ركه‌وتنى توش بووه‌وه‌.

بالۆكه‌ جۆرى زۆره‌ به‌ئاسانى هه‌ستى پێ ده‌كه‌یت ،چونكه‌ شوێنه‌كه‌ى به‌رز و ڕه‌ق ده‌بێته‌وه‌ .

زۆر ڕێگه‌ هه‌یه‌ بۆ لابردنى بالۆكه‌ له‌خواره‌وه‌ ئاماژه‌ى پێ ده‌ده‌ین :-

-باینجانێك بهێنه‌ ،پاشان سه‌رى باینجانه‌كه‌ لێ بكه‌ره‌وه‌ هه‌روه‌ك چۆن خۆت لێى ده‌كه‌یته‌وه‌ ، پاشان سه‌رى باینجانه‌كه‌ ناوه‌كه‌ى كه‌مێك هه‌ڵكۆڵه‌ چونكه‌ گۆشتى باینجانه‌كه‌ى پێوه‌یه‌ ، ئه‌و شوێنه‌ى كه‌ هه‌ڵتكۆڵیوه‌ بۆ ماوه‌ى ده‌ خوله‌ك بیهێنه‌ به‌ بالۆكه‌كه‌دا، ڕۆژانه‌ چه‌ندین جار دووباره‌ى بكه‌ره‌وه‌ .
-ته‌ماته‌ى كوردى به‌تایبه‌تى ئه‌و ته‌ماته‌ى كه‌ سه‌ووز و ترشه‌ ماویه‌تى بۆ پێگه‌یشتن بیكه‌ به‌دوو كه‌رته‌وه‌ به‌پارچه‌ په‌ڕۆیه‌ك توند به‌ بالۆكه‌كه‌وه‌ پێوه‌ى بلكێنه‌ به‌دیوى تۆوى ته‌ماته‌كه‌ ، باشتروایه‌ شه‌و لێى بده‌ى تا به‌یانى .
-چاره‌سه‌رى لێزه‌رى .
-هه‌ڵكۆڵینى بالۆكه‌ به‌بڕین.
-لێدانى تێزاب له‌ شوێنى بالۆكه‌كه‌ كه‌واى لێ ده‌كات ووشكى بكات و هه‌ڵوه‌رێت.
-ووشك كردنى بالۆكه‌كه‌ به‌هۆى به‌كارهێنانى مه‌ڵحه‌مى پزیشكى .
زۆربه‌مان له‌كۆنه‌وه‌ بیستومانه‌ بۆق هۆكارى توش بوونته‌ به‌ بالۆكه‌ ،به‌ڵام پسپۆڕان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن هیچ بۆقێك نابێته‌ هۆى توش بوونت به‌بالۆكه‌ به‌ڵكو به‌هۆى ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ توشت ده‌بێت و بالۆكه‌ جۆرى زۆره‌.


1370 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/5/2020 11:26:27 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ