کۆمەڵایەتی
به‌م جۆره‌ خۆت له‌ ئاسوده‌ى و به‌خته‌وه‌رى دوور مه‌خه‌ره‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
مرۆڤ به‌ درێژایی ژیانی به‌دوای خۆشبه‌ختی و ئاسووده‌یدا ده‌گه‌ڕێت، سه‌ره‌ڕای قورسی و ئاسته‌نگه‌كانی ژیان به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ هه‌ڵبژاردن و ڕه‌فتاری دروسته‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ى به‌خته‌وه‌ری و پێویسته‌ له‌و ڕێگایانه‌ دووركه‌ویته‌وه‌ كه‌ خۆش به‌ختیت لێ زه‌وت ده‌كه‌ن.

به‌م شێوازه‌ ره‌فتار بكه‌یت هه‌رگیز خۆشبه‌ختی نادۆزیته‌وه‌ :-

*هه‌رگیز ڕامه‌كه‌ له‌ كێشه‌كان له‌ هیچ كات و ساتێكدا، چونكه‌ ڕاكردن كاتیه‌ و به‌وشێوازه‌ دڵخۆش نابیت، ده‌بێت ڕووبه‌روو بیته‌وه‌ و چاره‌سه‌ری بكه‌یت. 

*به‌خته‌وه‌ری خۆت مه‌به‌سته‌ره‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندی سۆزداری یان ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ره‌وه‌، بێگومان سه‌ره‌تای هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كی سۆزداری ئاسووده‌به‌خشه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سلبی كۆتایی بێت. *له‌ بڕیاره‌كانی ژیانت و كاته‌ هه‌ستیاره‌كاندا پشت به‌ هیچ كه‌سێك مه‌به‌سته‌، چونكه‌ مرۆڤه‌كان بێ هیوات ده‌كه‌ن و ڕه‌نگه‌ به‌و شێوازه‌ نه‌بێت كه‌ تۆ چاوه‌ڕێ ى ده‌كه‌یت . 

*چاو له‌ژیانى كه‌س مه‌كه‌،ڕه‌نگه‌ وا خۆى ده‌ربخات به‌خته‌وه‌ره‌ به‌ڵام ڕاستى ژیانى بشارێته‌وه‌ بۆ چه‌واشه‌كارى چوارده‌وورى.

590 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/5/2020 11:57:42 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ