هەمەڕەنگ
زۆر ئیش پێ كردنى سبلێت له‌م وه‌رزه‌ توشى چیت ده‌كات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


زۆربه‌مان به‌هۆى هاتنى وه‌رزى سه‌رماوه‌ زیاتر په‌نا ده‌به‌ینه‌ به‌ر به‌كارهێنانى سبلێت و به‌رده‌وام ئاره‌زوو ده‌كه‌ین سبلێتى ماڵه‌كه‌مان كار بكات تا هه‌ست به‌سه‌رما نه‌كه‌ین ، به‌ڵام به‌كارهێنانى به‌تایبه‌تى هه‌واى گه‌رمى سبلێت زیانێكى زۆرى هه‌یه‌ و دركى پێ ناكه‌ین .

هه‌واوى گه‌رمى سبلێت زیاتر كاریگه‌رى له‌سه‌ر ته‌مه‌نى منداڵ و به‌ساڵاچووان هه‌یه‌ . 

-هۆكارێكه‌ بۆ هه‌ناسه‌ توندیت و هه‌ست كردن پێى.
-زۆر به‌كارهێنانى سبلیت له‌م وه‌رزه‌ توشى هه‌ستیارى لووتت ده‌كاته‌وه‌ هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌یت توشى هه‌ڵامه‌ت بویت.
-هه‌واى گه‌رمى سبلێت توشى ووشك بوونه‌وه‌ى پێستت ده‌كات به‌وه‌ش پێست ده‌قڵیشێت.
-به‌رگرى له‌شت لاواز ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌كتریا و ڤایرۆسى و میكرۆبى چوارده‌وورت.
-توشى هه‌ستیارى پێست و خووران و سووربوونه‌وه‌ى ده‌بیته‌وه‌ .
732 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/6/2020 11:45:55 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ