وەرزش
سادیۆ مانی : پارەی پێڵاوم پێنەبوو بیکڕم
 ئاڕاستە:کاوان عومەر


شەوی ڕابردووو لە ئاهەنگێکدا خەڵاتی باشترینەکانی کیشوەری ئەفریقا دابەشکرا و سادیۆ مانی بووە باشترین یاریزانی ئەفریقا

پاش بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی ڕابردوو سادیۆ مانی ووتی ، سادیۆ مانیبە هەژاری لەدایكبوم، پارەم نەبوو پێڵاو بكڕم، بەڵام دەمزانی كە ڕۆژێك لە ڕۆژان دەتوانم پێڵاو بكڕم، دەچوم بۆ نوستن و بیركردنەوەم لای پێڵاوەكان بوو، پاش چەند ساڵێك نەك پێڵاو ئێستا هەموو شتێكم هەیە.

هەروەها ڕایگەیاند،  ئێستا من باشترینم لە كیشوەرەكەم، بەڵام دەبێت ئەوە بزانین، من پاڵەوان نیم تەنها یاریزانێكی ناودارم، هەمیشە ئەوە بیری خۆم دەهێنمەوە كە چەند هەژار بوم.
556 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/8/2020 2:00:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ