هەمەڕەنگ
هۆكارى زه‌ردبوونى ددانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆچى
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


زۆرجار زۆربه‌مان بێزار ده‌بین له‌زه‌ردبوونى ددانه‌كانمان و گرتنه‌خۆى كلسێكى زۆر ، بیر ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئاخۆ چى خۆراكێك ده‌بێته‌ هۆى زه‌رد بوونى ددانه‌كان ، چۆن ددانه‌كانمان بپارێزین له‌زه‌رد بوون ؟

له‌خواره‌وه‌ باس له‌ كۆمه‌ڵێك خواردن و خواردنه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ هۆكارن بۆ زه‌رد بوونى ددانه‌كان :-

*قاوه‌، ئه‌م جۆره‌ خواردنه‌وه‌یه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كافاین و هۆكاری زه‌رد بوونی ڕه‌نگی ددانه‌كانه‌، باشتر وایه‌ زیاده‌ڕه‌وی نه‌كرێت له‌ خواردنه‌وه‌ی. 
*چا، بڕێكی زۆر پێكهاته‌ی تانینزی تێدایه‌، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی زه‌رد بونی ڕه‌نگی ددانه‌كان. 
*خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان، برێكی زۆر ڕه‌نگ و پێكهاته‌ی ترشی تێدایه‌ كه‌ زیان به‌ ددانه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، هۆكاری زه‌رد بوون و كلۆر بوونی ددانه‌كانه‌. 
*هه‌موو جۆره‌كانی سارده‌مه‌نی، زۆر خواردنی سارده‌مه‌نیه‌كان كه‌ ڕه‌نگی ده‌ستكردیان تێدابێت، ده‌بێته‌ هۆی زه‌رد بوونی ددانه‌كان و كلۆر بوونیان.
 *دۆشاوی ته‌ماته‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دۆشاوی ته‌ماته‌ی سروشتی بڕێكی زۆر پێكهاته‌ی دژه‌ ئۆكسانی تێدایه‌ و به‌سووده‌ بۆ جه‌سته‌، هاوكات ده‌بێته‌ هۆی زه‌رد بوونی ڕه‌نگی ددانه‌كان.
*زۆر كێشانى جگه‌ره‌و نێرگه‌له‌ و خواردنه‌وه‌ كهولییه‌كان هۆكارن بۆ زه‌رد بوونى ددانه‌كان.



626 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/11/2020 10:44:33 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ