تەندروستی
تایبه‌ت به‌وانه‌ى دووچارى قورحه‌ى گه‌ده‌ بوونه‌ته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



برینى گه‌ده‌ (قورحه‌ى گه‌ده‌) یه‌كێكه‌ له‌ باوترین كێشه‌ى ته‌ندروستى ، زۆرجار وات لێ دێت به‌هۆى ئازارى گه‌ده‌ته‌وه‌ كه‌ ناتوانى هیچ خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ك بخۆیت ، پێویسته‌ به‌ته‌واوى خۆت له‌و خۆراكه‌ ماددانه‌ به‌دوور بگریت كه‌ برینى گه‌ده‌ت ده‌كولێننه‌وه‌ و ئازارى گه‌ده‌ت زیاتر ده‌كه‌ن .

نابێت ژه‌مى سووره‌كراو بخۆن چونكه‌ زۆرترین رۆن هه‌ڵده‌مژێت ، به‌وه‌ش ئازاره‌كه‌یان زیاتر ده‌كات .
ئاوى لیمۆ و نه‌عنا و سركه‌ى سێوو یان ئاوى ترشیات و خواردنه‌وه‌ كهولییه‌كان و گازییه‌كان  هه‌ریه‌كه‌یان برینى گه‌ده‌ زیاتر ده‌كه‌ن و ده‌بنه‌ هۆى ئازارى قورس.
به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێویسته‌ له‌ هه‌موو جۆره‌كانى به‌هارات به‌دوور بیت وه‌كو( كارى - بیبه‌ر – كه‌چه‌ب).
هه‌وڵ بده‌ زۆر قاوه‌ و هه‌موو به‌رهه‌مه‌ كافاینییه‌كان كه‌م  بخۆره‌وه‌  و هیچ خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ك زۆر به‌گه‌رمى مه‌خۆره‌وه‌ .
ئاگادارى ژه‌مى برژاندن به‌ نابێت زۆر ببرژێت چونكه‌ ڕه‌ق ده‌بێت و ده‌بێته‌ زیاد بوونى برینى گه‌ده‌ت.



447 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/12/2020 11:53:49 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ