تەندروستی
باشترین خواردنه‌وه‌ چییه‌ تا ڕزگارت بێت له‌كۆكه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



به‌هۆى سه‌رما  و توش بوونمان به‌ ئه‌نفلۆنزا هۆكارێكه‌ تاله‌م وه‌رزه‌دا توشى كۆكه‌ بینه‌وه‌، به‌تایبه‌تى كۆكه‌ى ووشك كه‌وات لێ ده‌كات هه‌ست به‌ بێزارى بكه‌یت و شه‌وان نایه‌ڵێت به‌ ئیسراحه‌ت بنویت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌نده‌ ده‌كۆكیت كه‌ده‌بێته‌ برینداربوونى ناوه‌وه‌ى قورگت .


چۆن له‌ماڵه‌وه‌ خۆت ڕزگار ده‌كه‌یت له‌ كۆكه‌ ؟

كوپێك چاى شله‌تێن بهێنه‌ ،پاشان كه‌وچكێك هه‌نگوینى تێكه‌ڵ بكه‌ به‌خواردنه‌وه‌ى یارمه‌تیت ده‌دات بۆهێوور كردنه‌وه‌ى كۆكه‌كه‌ت.
ئاوى زه‌نجه‌بیل باشترینه‌ بۆ كۆكه‌ى ووشك ،چونكه‌ قورگ پاك ده‌كاته‌وه‌ ، هه‌ربۆیه‌ ده‌توانیت شه‌وان كوپێك ئاوى زه‌نجه‌بیل به‌دووجار بیخۆیته‌وه‌.
پێویسته‌ غه‌رغه‌ره‌ به‌ئاوى شله‌تێن بكه‌یت بۆ هێوور بوونه‌وه‌ى كۆكه‌كه‌ت.
گه‌ڵاى نه‌عنا یان ئاوى نه‌عنا باشترینه‌ بۆ پاك بوونه‌وه‌ى قورگت له‌و به‌كتریاو میكرۆباته‌ى له‌خۆى گرتوه‌ .

هه‌وڵ بده‌ له‌و كاته‌ى  توشى كۆكه‌ بویت ،باشتروایه‌ ژه‌مه‌ خۆراكى شۆرباى مریشك بخۆیت به‌گه‌رمى ، چونكه‌ شۆربا یارمه‌تیت ده‌دات بۆ نه‌رم بوون و ڕاماڵینى  بۆرى قورگت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رگرى له‌ش به‌هێز ده‌كات .



1036 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/13/2020 10:28:56 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ