هەمەڕەنگ
هه‌تا ده‌توانى كه‌متر ڕۆژانه‌ خۆت هیلاك بكه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



به‌پێى ماڵپه‌ڕى "دیلى مه‌یل" به‌ریتانى باس له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ڕۆژانه‌ كاتێكى زۆر كار ده‌كه‌ن و له‌شوێنى ئێشه‌كه‌یان ماندوو ده‌بن ، ده‌پرسین ڕۆژانه‌ ماوه‌ى كار كردن تاچه‌ند كاریگه‌رى به‌سه‌ر ته‌ندروستییه‌وه‌ هه‌یه‌ :-

زۆر كار كردن و ماندووبوونى زۆر له‌شوێنى كاره‌كه‌ت گومانى تێدا نییه‌ ، كاریگه‌رى ته‌واوى له‌سه‌ر له‌ش هه‌یه‌ ، به‌تایبه‌تى دڵ ، چونكه‌ تۆ چه‌ند هه‌ست به‌ماندوێتى ده‌كه‌یت دڵیش  هه‌ست به‌ شه‌كه‌تى و هیلاكى ده‌كات .

هه‌ربۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌  زۆر ماندوو ده‌بن ، توشى تێك چوونى لێدانى دڵ ده‌بنه‌وه‌ به‌تایبه‌تى خێرا لێدانى دڵ و هه‌ستى پێ ده‌كه‌یت و شه‌كه‌ت بوونى ماسولكه‌كانى دڵ.

ئاساییه‌ لێدانى دڵ "60-100" له‌خوله‌كێكدا لێ بدات ، به‌ڵام ماندوێتى زۆر خێراترى ده‌كات .

مێشكیش هه‌روه‌كو دڵ هه‌ست به‌ ماندوێتى ده‌كات ، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى زۆر هیلاك ده‌بن ، ئه‌گه‌ریان زۆره‌ دووچارى جه‌ڵده‌ى مێشك ببنه‌وه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر ماندوو بوون هۆكارێكه‌ بۆ توش بوونت به‌ هه‌وكردن و هه‌ستیارى .
712 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/15/2020 10:29:14 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ