هەواڵ
بەوێنە : هیچ چارسەرێکی پزیشکی نیە تا ببێتە هۆی چاک بوونەوە نەخۆش پیاوە جەستە بەگرێ داپۆشراوەکە .
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

پێگەی هەواڵی (Daily Mail) لە ڕاپۆرتێکی دا ژیانی پیاوێکی هیندی خستۆتە ڕوو کە بەهۆ گرێ زۆرەکانی جەستەیەوە لە سەخترین دۆخی ژیاندایە و تەنها یەک گرێ ی جەستەی کێشی (25) کیلۆگرامە .

 دیواکار  بیسۆیێ ، ی ئەو پیاوە تەمەن 65 ساڵەی ئۆدیشای هیندستانە ، کە بە پیاوی جەستە گرێ و بڵق ناسراوە ، ناوبراو لە سەخترین دۆخ و گوزەران دایە بەهۆی گرێ زۆرەکانی جەستەی کە تەنها گرێ یەکی ڕانی کێشی ( 25) کیلۆ گرامە  ".

ئەو پیاوە نەخۆشە دەڵێت " بەهۆی گرێ زۆرەکانی جەستەمەوە کەس مامەڵەم لەگەڵ ناکات و وەک گیانەوەرێکی پیس و سەرلێشێواو سەیرم دەکەن ، ئەوەش زۆر ئازارم دەدات و لە ژیان بێ هیوا بووم ، ناتوانم ماڵەوە جێ بهێڵم لەترسی قسە پێ وتن و گاڵتە پێکردن ، کاتێک کارم دەکرد پێش 15 ساڵ لەگەڵ گەورەبوونی گرێکانی جەستەم لە سەر ئەو زەویە دەرکرام و بێ کار و بەهەژاری ماومەتەوە کەس مامەڵەم لەگەڵ ناکات " .

نەخۆشی ئەم پیاوەی هێندستان بە نەخۆشی (Neurofibromatosis) ناسراوە ، بەشێک لە پزیشکان باوەڕیان وایە نەخۆشیەکی بۆ ماوەیی یە و دەبێتە هۆی بێزکردنی کەسی توش بوو ، لە بەردەوامی گەشە سەندنی گریکان لەناو دەمارەکانیشدا بڵاودەبنەوە .

بەپێ ی زانیاری و لێکۆڵینەوەی زاناکان ئەم نەخۆشیە بە دوو جۆر پۆلێن کراوە (NF1 ـ NF2 ) کە کاریگەریەکانی دەبێتە هۆی لەدەستدانی هەستی بیستن و ناهاوسەنگی درووست بوونی گرێ ی پێست و ناڕێکی خەو ، بەپێ ی وتەی (د . سوبرامانیا لیێری ) ئەمە ناڕێکیەکی بۆماوەییە لە ئێستادا هیچ چارەسەریەکی نیە . بەڕای پزیشکان لە بوونی دەرکەوتنی هەرحاڵەتێکی گرێ پێویستە چارەسەر بکرێت نەشتەرگەری ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی نەخۆشی شێرپەنجەی بەدوادانەیەت .

8717 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/15/2020 10:07:08 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ