هەواڵ
بێگەرد تاڵەبانی: ئامانجی دانیشتنەكە گواستنەوەی ئەزموونی كشتوكاڵی گوندەكانە بۆ كوردستان
 ئاڕاستە

شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كزیستۆن گرەباوسكی، جێگری سەرۆكی هەرێمی پۆڵۆنیای مەزن كۆبۆوە، تایبەت بە گواستنەوەی ئەزموونی كشتوكاڵی گوندەكان بۆ گوندەكانی هەرێمی كوردستان و دروستكردنی هەماهەنگی نێوان هەردوولا.
ئەمڕۆ هەینی 17/1/2020، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ كزیستۆن گرەباوسكی، جێگری سەرۆكی هەرێمی پۆڵۆنیای مەزن لە پۆزنان كۆبۆوە، لەسەرەتای كۆبوونەوەكە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كورتەیەكی دەربارەی كشتوكاڵكردن و سەرچاوەی ئاو لە كوردستان خستەڕوو.
سەرۆكی شاندی حكومەتی هەرێم رونیكردەوە، دانیشتنەكە تایبەتە بە سوود بینین لە ئەزموونی كشتوكاڵكردن لە گوندەكانی پۆڵۆنیا بۆ هەرێمی كوردستان بۆهۆی ئەوەی گوندەكانی كوردستان لە لایەن رژێمی لەناوچوونی بەعس خاپووركراون و لە ئێستاشدا دەیانەوێت بایەخی جدی بە كەرتی كشتوكاڵ بدەن.
بێگەرد تاڵەبانی، سیاسەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان خستەڕوو تایبەت بە هاوكاریكردنی وەبەرهێنەرانی بیانی و لەناویاندا هەرێمی پۆڵەندا بۆ ئەوەی لە كوردستان وەبەرهێنان بكەن لەكەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری، لەمڕوەوە ئاسانكاری پێویست كراوە لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەچوار چێوەی یاسا بەركارەكان.
دكتۆر محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان باسی لە فراوانی و ئاسانكاریەكان كرد كە دەستەی وەبەرهێنانی حكومەتی هەرێم پێشكەشی وەبەرهێنەرانی بیانی دەكات بەتایبەت لێخۆشبوونی چەند ساڵی لە باج.
لایخۆشیەوە كزیستۆن گرەباوسكی، جێگری سەرۆكی هەرێمی پۆڵۆنیای مەزن، هەنگاو بەهەنگاو بایەخدانی هەرێمەكەیانی بۆ كەرتی كشتوكاڵ شیكردەوە لەگەڵ ئامارێكی ورد تایبەت بە كەرتی كشتوكاڵی و سەرچاوەكانی ئاو.
هەر لەكۆبوونەوەكە جێگری سەرۆكی هەرێمی پۆڵۆنیای مەزن لاری نەبوونی هەرێمەكەیانی بە شاندی هەرێمی كوردستان راگەیاند لە ئاسانكاری پێویست بۆ بەشداریكردن لە پێشەنگاكان بۆ ئەوەی بەرهەمی خۆماڵی كوردستانی تێدا نمایش بكەن.
لەكۆتای كۆبوونەوەكە هەردوولا رێكەوتن كە پەیوەندی بەردەوام لەنێوان هەرێمی پۆَڵۆنیای مەزن و هەرێمی كوردستان هەبێت.
شایەنی باسە شاندی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، دكتۆر محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنەران و سەرۆك و ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی كوردستان لەگەڵ نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە پۆڵۆنیا.

273 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/17/2020 9:30:53 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ