کۆمەڵایەتی
خۆش به‌ختى و ئاسوده‌یى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌چیدایه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رگیری  له‌سه‌ر بنه‌مای به‌خته‌وه‌ری و دروستكردنی خێزانێكی ئاسووده‌،گرنگترین كلیلى خۆش به‌ختى ژیانه‌ ، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ردوو هاوسه‌ر هه‌ست به‌ به‌رپرسیاریه‌تی و جیاوازی ژیانی خێزانی نه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ژیانی سینگڵی بێگومان ڕه‌نگه‌ تووشی گرفت ببن ، له‌خواره‌وه‌ به‌چه‌ند خاڵێكى كورت باس له‌ هاوسه‌رگیرى سه‌ركه‌وتوو ده‌كه‌ین.


سێ ڕێنمایی و بنه‌مای سه‌ره‌كی بۆ پێكهێنانی ژیانێكی هاوسه‌رگیری سه‌ركه‌وتوو: 
*زۆر گرنگه‌ وه‌ك كه‌سێكی پێگه‌یشتوو ژیرانه‌ بیر بكه‌یته‌وه‌ نه‌ك به‌ هه‌ڕه‌مه‌كی، چونكه‌ ژیانی هاوبه‌ش و هاوسه‌رگیری به‌ لێبوردن و یه‌كتر قبوڵكردن جوان ده‌بێت، بێگومان كێشه‌ و ناكۆكی ده‌بێت، به‌ڵام هیچ كێشه‌یه‌ك به‌بێ چاره‌سه‌ر نابێت ئه‌گه‌ر به‌باشی بیر بكه‌یته‌وه‌. 
*پێویسته‌ هه‌ردوولا بایه‌خ به‌ یه‌كتری بده‌ن و به‌رده‌وام خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كتری نوێ بكه‌نه‌وه‌. 
*بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی ئارام بژین پێویسته‌ هاوسه‌ران به‌سه‌ر توڕه‌یی و بێزاری خۆیاندا زاڵ بن ، هه‌موو كات وشه‌ی جوان به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری به‌كاربهێنن .
872 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/18/2020 11:59:04 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ