هەمەڕەنگ
شه‌وان به‌خواردنى ئه‌مانه‌ زوو خه‌وت لێ ده‌كه‌وێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



زۆربه‌مان له‌وه‌رزى زستاندا شه‌وان دووچارى بێ خه‌وى ده‌بینه‌وه‌ ، كۆمه‌ڵێك هۆكاریش هه‌ن وات لێ ده‌كه‌ن شه‌وان هه‌ست به‌نائارامى بكه‌یت  و به‌ئاسانى خه‌وت لێ نه‌كه‌وێت ، هه‌ر بۆیه‌ شه‌وان پێش نوستن كۆمه‌ڵێك خواردنه‌وه‌ هه‌یه‌ یارمه‌تیت ده‌دات تاوه‌كو ڕزگارت بێت له‌ بێ خه‌وى و بتوانى خه‌وێكى ئارام به‌ڕێ بكه‌یت .

باشترین خواردن و خواردنه‌وه‌ چییه‌ بۆ چاره‌سه‌رى خه‌وزڕان :-

*هه‌وڵ بده‌ ئێواران دواى ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كه‌ت ، دوو كێوویى بخۆیت ،ده‌توانى به‌شه‌ربه‌تى بیخۆیت ، كێوى یه‌كێكه‌ له‌باشترین میوه‌كان بۆ ته‌ندروستى ، هه‌م یارمه‌تیشت ده‌دات بۆ خه‌وێكى ئارام و قووڵ.
*باده‌م باشترین خێزانى چه‌ره‌ساته‌ ، شه‌وان پێش نوستن هه‌وڵ بده‌ پێنج بۆ حه‌وت ده‌نك باده‌م بخۆیت ، یارمه‌تیت ده‌دات بۆ ڕزگار بوونت له‌ بێ خه‌وى.
*شه‌وان پێش نوستن خواردنه‌وه‌ى كوپێك شیر باشترینه‌ بۆ یارمه‌تى دانت تا زوو خه‌وت لێ بكه‌وێت .




1327 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/20/2020 10:43:50 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ