هەمەڕەنگ
خوێندنه‌وه‌ باشترین هۆكاره‌ بۆ تێگه‌یشتنى منداڵ
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



منداڵ له‌قۆناغێكدایه‌ پێویستى به‌خوێندنه‌وه‌ هه‌یه‌ ، ڕۆژانه‌ هه‌وڵ بده‌ منداڵه‌كه‌ت فێر بكه‌ با كاتێك ته‌رخان بكات بۆ خوێندنه‌وه‌ ، سه‌ره‌تا ده‌توانى فێرى خوێندنه‌وه‌ى بابه‌تى منداڵانه‌ى بكه‌یت ، دواتر ئه‌گه‌ر بتوانێت جگه‌ له‌زمانى خۆى به‌زمانێكى دیكه‌ كتێب بخوێنێته‌وه‌ ئه‌وا ده‌بێته‌ باشترین یارمه‌تى ده‌رى بۆ چالاك بوونى مێشك و تێگه‌شتنى.

*یه‌كێك له‌ سووده‌ دیاره‌كانی خوێندنه‌وه‌ فێربوونی زمان و باشبوونی ئاستی قسه‌كردن و تێگه‌یشتنى منداڵه‌ بۆ زمانێكی دیكه‌، بێگومان ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌گه‌ر هه‌وڵبدات به‌ زمانێكی دیكه‌ كتێب بخوێنێته‌وه‌. 
*كتێب خوێندنه‌وه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ چالاكبوونی مێشك و فێربوونی زانیاری و ڕه‌فتاری دروست، به‌ به‌راورد به‌ سه‌یركردنی ته‌له‌فیزیۆن و دراما و فیلمه‌ سلبییه‌كان. 
*ئه‌گه‌ر منداڵ به‌ ده‌نگی به‌رز بخوێنێته‌وه‌، توانای ته‌ركیز كردنی باشتر ده‌بێت وده‌توانێت وردتر بڕوانێت بۆ هه‌موو بابه‌ته‌كانی ژیانی. 
*كتێب خوێندنه‌وه‌ منداڵ به‌ره‌و جیهانی زانیاری و فێربوون ده‌بات، یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ی باشتر ئه‌زموونی ژیان بكات. 
*كاریگه‌ری له‌سه‌ر داهاتووی هه‌یه‌ له‌ڕووی پیشه‌یی یان خوێندن و ئه‌ركه‌كانیه‌وه‌، چونكه‌ جۆره‌ها زانیاری وه‌رده‌گرێت له‌ بواری جیاواز و سوودی لێ ده‌بینێت بۆ ژیانی رۆژانه‌. 
*له‌ڕووی ئه‌كادیمیه‌وه‌ ئاستی زیره‌كی منداڵ به‌هۆی خوێندنه‌وه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و واده‌كات ئه‌نجامێكی باشتریان هه‌بێت له‌ خوێندن.


217 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/20/2020 11:50:40 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ