هەواڵ
ئه‌وه‌ى له‌ سلێمانى ده‌كرێت له‌ شاره‌كانى ترى عێراق و هه‌رێم نه‌كراوه‌
 ئاڕاستە



‎قائیمقامى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى ئه‌زمونێكى سه‌ركه‌وتووه‌ له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاودێرى كردن و پاراستنى مافى گشتى.

‎ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ى له‌ سلێمانى  لیژنه‌كان ده‌یكات له‌ هیچ كام شاره‌كانى ترى عێراق و هه‌رێم نه‌كراوه‌ و ئامانجى لیژنه‌كان به‌هیچ جۆرێك سزادان نیه‌ به‌ڵكو كرۆكى كاره‌كانیان پاراستنى ته‌ندروستى هاوڵاتیان و داكۆكى كردنه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى خه‌ڵك.

‎ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20.1.2020, ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى باڵاو كۆى ئه‌ندامانى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سڵمانیدا كۆبووه‌وه‌ , له‌ ده‌ستپێكى قسه‌كانیدا قائیمقامى سلێمانى ده‌ستخۆشى له‌ هه‌موو ئه‌ندامانى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان كرد له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌تیه‌ گه‌وره‌یه‌ى كه‌ جێبه‌جێى ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌ویش پارێزگارى كردنه‌ له‌ "ته‌ندروستى هاوڵاتیان و رێگرى كردن له‌ سه‌رپێچى كاران و قۆستنه‌وه‌ى بازاڕ بۆ مه‌به‌ستى تایبه‌تى و زیان گه‌یاندن به‌ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى" ئاوات محه‌مه‌د ووتى: له‌ ماوه‌ى ساڵانى رابردوودا لیژنه‌كان له‌ سنورى سلێمانى و به‌شێك له‌ ناوچه‌كانى تر كارى زۆر گه‌وره‌و گرنگیان كردووه‌ و به‌هه‌وڵى ئه‌وان ژیانى هه‌زاران كه‌س له‌ مه‌ترسى و گرفتى ته‌ندروستى پارێزراوه‌ و توانیویانه‌ رۆڵێكى گرنگ ببینن له‌ پاراستنى سه‌لامه‌تى خۆراك و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ى تر كه‌ پێویستیان به‌ چاودێرى وورد هه‌یه‌ ,
‎قائیمقامى سلێمانى راشیگه‌یاند: ئامانجى لیژنه‌كان روون و ره‌وانه‌و ته‌نیا ئه‌ركیان پارێزگارى كردنه‌ له‌ لایه‌نى ته‌ندروستى خه‌ڵك و رێگرى كردن له‌ هه‌ر كارێك كه‌ زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى بگه‌یه‌نێت , له‌م چوارچبێوه‌یه‌دا و به‌پێى مورج و رێنماییه‌كان ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن, ئامانجى لیژنه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سزادانى هیچ كه‌س و پیشه‌وه‌ر و كاسبكارێك نیه‌ به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ گه‌وره‌یه‌ى كه‌ له‌ ئه‌ستۆماندایه‌ كه‌ ئه‌ویش پار استنى ژیانى خه‌ڵكه‌ له‌ ئاستێكى باڵادا بیپارێزین و رێگه‌ نه‌ده‌ین خه‌ڵك زیانى پێ بگات ,
‎قائیمقامى سلێمانى روونشى كرده‌وه‌ رۆژانه‌ له‌رێگه‌ى "38" لیژنه‌وه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌و تایبه‌ته‌به‌ به‌ بوارێك به‌دواداوچون ده‌كرێت بۆ هه‌موو شوێنه‌كان و رێگرى ده‌كه‌ن له‌ هه‌موو جۆره‌ سه‌رپێچى و كارێكى نایاسایى , ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد له‌ سه‌ردانه‌كانیاندا ته‌نیا مه‌به‌ستیان پابه‌ند بونى ئه‌و شوێنانه‌یه‌ به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانى كاركردن نه‌ك داخستن و سزادانى ماددی و رووبه‌ڕوو كردنه‌وه‌یان به‌دادگا .

‎له‌ باره‌ى رۆڵى لیژنه‌كانیش ئاوات محه‌مه‌د ووتى : لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى ئه‌زمونێكى سه‌ركه‌وتوون له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاودێرى كردن و پاراستنى مافى گشتى و به‌درێژانى ساڵانى رابردوو هه‌میشه‌ چاوێكى كراوه‌بوون بۆ پارێزگارى كردن له‌ ته‌ندروستى هاوڵاتیان و رێگرى كردن له‌ سه‌رپێچیكاران , له‌ كۆتایدا ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى سوپاسى هاوڵاتیانى سلێمانى كرد بۆ ئه‌و هاوكار و هه‌ماهه‌نگیه‌ى كه‌ پێشكه‌شیان ده‌كه‌ن داواشى له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان كرد وه‌ك هه‌میشه‌ به‌ هه‌مان گیانى دڵسۆزانه‌و خۆنه‌ویستانه‌وه‌ كاربكه‌ن بۆ خزمه‌تكردنى سلێمانى و هاوڵاتیانى شاره‌كه‌.



1318 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/20/2020 12:04:26 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ