هەواڵ
چواربڕیاری دران ، سزای ئەم غازشفرۆشانە دەدرێت
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

دوابەدوای کۆبوونەوەی قائیمقامیەتی قەزای کۆیە  لەگەڵ لیژنەی سوتەمەنی و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ردوكارگه‌ی غازی (كۆیه‌و گردچادر) و به‌شێك له‌بریكاره‌كانی غازفرۆشتن ( شۆفێر و فرۆشیاره‌كان) چوار بڕیار دران ، هاوکات نرخی فڕۆشتنی غازیش دیاری کرا .

 لە ڕاگەیەندنەکەی  قائمقامیه‌تی قه‌زای كۆیه‌ دا هاتوە "
1. هه‌فتانه‌ خشته‌ی رۆژنی غازی حكومی و بازرگانی راده‌گه‌یندرێت .

2. غازی حكومی به‌بری(7500) دینار ده‌گاته‌ ده‌ستی هاوڵاتیان.

3. غازی بازرگانی(تجاری) به‌بڕی(8000) ده‌گاته‌ ده‌ستی هاولاتیان.

4. هه‌رهاولاتیه‌ك له‌رۆژانی نۆره‌ی غازی حكومی و بازرگانی له‌وبرانه‌ی زیاتر پاره‌ی لێوه‌رگیرا لیژنه‌ی سوته‌مه‌نی قائمقامیه‌تی لێ ئاگاداربكاته‌وه‌ بۆسزادانی غاز فرۆشه‌كه‌.

ئەم بڕیارانەی کە دراون ئامانج لێ ی ڕێگرتنە لە هەر سەرپێچی و زیاد لێ وەرگرتنی پارە لە هاوڵاتیان و ڕێکخستنەوەی کاری غاز فرۆشتنە لە سنورەکە .
581 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/20/2020 2:23:54 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ