هەواڵ
بەردەوام دەبن لەسەر پڕۆژەی بایۆ مەتری
 ئاڕاستە



لە‌ كۆبوونە‌وە‌ی لیژنە‌ی باڵای تۆماری بایۆمە‌تری، كە‌ جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران سە‌رپە‌رشتی دە‌كات، گفتوگۆ كرا لە‌بارە‌ی بە‌ردە‌وامیدان بە‌كارە‌كانی ئە‌و پڕۆژە‌ ستراتیجییە‌ و پە‌رە‌پێدانی بە‌مە‌بە‌ستی زیاتر سود وە‌رگرتن لە‌ ئامار و داتاكانی بایۆمە‌تری.

‌بە‌پێی ئە‌و سیستە‌مە‌ ئە‌لكترۆنیە‌ ناوە‌ندییە‌ زیاتر لە‌ (١٢٥٥٠٠٠ )یە‌ك ملیۆن و دووسە‌دو پە‌نجاو و پێنج ھە‌زار مووچە‌خۆر ھە‌یە‌ كە‌ مانگانە‌ مووچە‌ لە‌ حكومە‌تی ھە‌رێم وە‌ردە‌گرن، تۆماركردنی مووچە‌خۆران لە‌و سیستە‌مە‌ جگە‌ لە‌وە‌ی جە‌دوا و سودی گە‌ورە‌ی ھە‌یە‌ بۆ حكومە‌ت وە‌ك پرۆژە‌یە‌كی ستراتیجی نیشتمانی‌‌، ئامانج لێی پاراستنی ماف و زامنكردنی شایستە‌‌ داراییە‌كانی مووچە‌خۆرانە.‌

سیستە‌می بایۆمە‌تری دە‌بێتە‌ بنە‌مایە‌ك بۆ بڕیارە‌كە‌ی حكومە‌تی ھە‌رێم كە‌ تایبە‌یە‌ ‌بە‌ دووبارە‌ تە‌وزیع (دابە‌ش) كردنی میلاكات و رێكخستنە‌وە‌ی ھە‌یكە‌لییە‌تی دامودە‌زگاكانی حكومە‌تی ھە‌رێم، كە‌بە‌شێكی قۆناغە‌كانی چاكسازییە‌.

یە‌كێك لە‌ ماددە‌كانی یاسای چاكسازی لە‌ خانە‌نشینی وموچە‌ و دە‌رماڵە‌ كە‌ پە‌رلە‌مانی كوردستان لە‌ چە‌ند رۆژی رابردوو پە‌سە‌ندی كرد، پشت بە‌ستنە‌ بە‌ ئامار و داتاكانی بایۆمە‌تریە‌.
204 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/20/2020 4:11:41 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ