هەواڵ
هەژماری بانكی بۆ مووچە پاشكەوتكراوەكان لە پڕۆژەی چاكسازی پەسند كرا
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز




لە كۆبونەوەی رۆژی 8- 1- 2020 دا ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان بڕیاریدا بۆ پاراستنی گشت شایستە داراییەكانی مووچەخۆران هەژمارێك بكرێتەوە كە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە رێنماییەك رێكیدەخات ‌و ئەو بڕگەش بۆ یاسای چاكسازی زیادكرا.

 لە پڕۆژەی چاكسازی دەرماڵە و مووچە كە لە پەرلەمان لە 16- 1- 2020 پەسند كرا ئەو ماددەیە جێگیركراوە تایبەتە بە كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ مووچە پاشكەوتكراوەكانی فەرمانبەران.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان و راژەی گشتی ڕایده‌گه‌یه‌نێت:بۆ ئەو هەژمارە بانكیەی بۆ مووچەی پاشكەوتكراوەكان دروست دەكرێت چەند رێكارێك دەگیرێتەبەر، بۆ هەر فەرمانبەر و مووچەخۆرێك حیسابێك دەكرێتەوە و مووچە پاشكەوتكراوەكانی دەچێتەسەر و پاشان رێنمایی لە لایەن وەزارەتی دارایی پێ دەردەكرێت”.

حەملان بۆ رۆژنامەی باس ئه‌وه‌شى وتووه‌: پڕۆسەكە ماوەیەكی دەوێت بۆ دروستكردنی، لە لایەن ژمێركاری و بانكەكان و گەنجینەكان و ژمێركاری وەزارەتەكان كار لەسەر جێبەجێكردنی ئەو كارە دەكرێت و هەژمارەكە دروست دەكرێت، ئەو كات هەموو كەس دەزانێت چەندی پارە لێ پاشەكەوتكراوە.

بەپێی داتاكان حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 13 ملیار دۆلاری پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران قەرزدارە.
3844 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/21/2020 11:53:25 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ