تەندروستی
كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ ئاماژه‌ن بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى شه‌كره‌ت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



شه‌كره‌ یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان ، ئه‌گه‌رى زۆره‌ تامردن له‌گه‌ڵت بمێنێته‌وه‌ ، به‌ڵام گرنگ له‌وه‌دایه‌ هه‌وڵ بده‌ى كۆنترۆڵى بكه‌یت و ڕێگرى بكه‌یت له‌به‌رز بوونه‌وه‌ى ، توش بووانى شه‌كره‌ چۆن بزانن شه‌كره‌یان به‌رزه‌ یان كه‌سێكى ساغ چۆن درك به‌وه‌ بكات توشى شه‌كره‌ بۆته‌وه‌ .

كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ ده‌رى ده‌خات شه‌كره‌ت به‌رزه‌ یان توشى شه‌كره‌ بویت :-

*ده‌م ووشكى ، به‌رده‌وام ئاره‌زووى ئاو بكه‌یت و حه‌ز ده‌كه‌یت ئاو بخۆیته‌وه‌ .
*زۆر میز كردن ، له‌كاتژمێرێكدا دوو بۆ سێ جار میز كردن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى شه‌كره‌ .
*به‌رده‌وام ئاره‌زووى شت خواردن ده‌كه‌یت و حه‌ز ده‌كه‌یت هه‌ر ده‌مت بجوڵێت .
*ووشك بوونه‌وه‌ى پێست به‌تایبه‌تى له‌ وه‌رزى زستاندا.
*زۆركات هه‌ست به‌ ماندوێتى و هیلاكى ده‌كه‌یت بێ ئه‌وه‌ى كارت كردبێت.
*برینه‌كانى جه‌سته‌ت خێرا سارێژ نابن.
*دابه‌زینى كێشى له‌ش یه‌كێكه‌ له‌ نیشانه‌كانى به‌رزى شه‌كره‌ ، بێ خواستى خۆت كه‌ كێشت دابه‌زێنى.
*تێك چوونى میزاجت ، هه‌رله‌خۆته‌وه‌ خه‌مۆك ده‌بیت و دڵ خۆش ده‌بیت.
*كزبوونى بینین و ته‌ڵخ بوونى چاوه‌كانت.
1537 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/25/2020 10:41:55 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ