تەندروستی
خانمانى دووگیان:تاكۆرپه‌كه‌ت دوور بێت له‌كاریگه‌رى سلبى له‌مانه‌ به‌دوور به‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون




خانمان كاتێك دووگیان ده‌بن یه‌كه‌م هه‌نگاو كه‌ پێویسته‌ ره‌چاوی بكه‌ن، به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ته‌ندروستى كۆرپه‌له‌كه‌یه‌تى ، چونكه‌ هه‌ر ڕه‌فتارێكی نادروست كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر كۆرپه‌كانیان ده‌بێت. *دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ جگه‌ره‌ و نێرگه‌له‌ كێشان، ته‌نانه‌ت له‌و شوێنانه‌ش كه‌ دوكه‌ڵه‌كه‌ی تێدایه‌، چونكه‌ ڕاسته‌وخۆ سییه‌كانت هه‌ڵیده‌مژێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆرپه‌له‌ هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌ڕووی كه‌می كێش و زیان گه‌یاندن به‌ سییه‌كانی. 

*سیستمی خۆراكی ناته‌ندروست و خواردنی بڕێكی زۆر چه‌وری و شیرینی، كاتێك دووگیانی بێگومان پێویست به‌ خواردنی زیاتره‌ به‌ڵام به‌شێوه‌ی ته‌ندروست و ده‌بێت بایه‌خ به‌ هه‌موو به‌ها خۆراكیه‌كان بده‌یت له‌ ڤیتامین و كانزا و جۆره‌كانی دیكه‌. 
*به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كان كۆرپه‌له‌ ده‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ری ژاوه‌ژاو ده‌نگه‌ ده‌نگه‌كان له‌ناو سكی دایكیدا، هه‌ربۆیه‌ ناكرێت به‌رده‌وام گوێبیستی ده‌نگی به‌رز و بێزاركه‌ر بیت، هه‌وڵبده‌ بایه‌خ به‌ میوزیكه‌ ئارامه‌كان بده‌، بۆ گه‌شه‌كردنی پێویسته‌. 
*تا ده‌توانیت له‌ سترێس و دڵه‌ڕاوكێ و ترس دووربكه‌وه‌ره‌وه‌، چونكه‌ كۆرپه‌له‌ به‌ ته‌واوی ده‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ری هه‌سته‌كانی دایكه‌وه‌ و دواتریش زیان به‌ ده‌روونی ده‌گه‌یه‌نێت.
*گفتوگۆی دایك له‌ كاتی دووگیانی زۆر گرنگه‌، چونكه‌ كۆرپه‌له‌ گوێبیستی ده‌نگی دایكی ده‌بێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنیشی هه‌یه‌.

525 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/28/2020 11:32:23 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ