تەندروستی
گرنگى ته‌واو بده‌ به‌م چوار جۆرى چه‌ره‌ساته‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



چه‌ره‌سات باشترین شه‌و چه‌ره‌ى وه‌رزى زستانه‌ ، هه‌روه‌ك ده‌زانین چه‌ره‌سات چه‌ند جۆرى هه‌یه‌ وه‌ك خێزانێك وان ، پێویسته‌ باشترینى ئه‌و خێزانه‌ گرنگى ته‌واوى پێ بده‌یت و ده‌توانى له‌جیاتى ژه‌مه‌ خۆراكێك چه‌ره‌سات بخۆیت و ته‌واو سوودمه‌ند بیت لێى .

له‌خواره‌وه‌ باس له‌ باشترین جۆرى چه‌ره‌سات ده‌كه‌ین :

*باده‌م :باشترین جۆرى چه‌ره‌ساته‌ یارمه‌تى تواندنه‌وه‌ى ورگ ده‌دات و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین E,B2 كه‌یارمه‌تى ته‌ندروستى دڵ ده‌دات و ڕزگارت ده‌كات له‌خه‌مۆكى.
*كونجى : بوونى كالیسیۆم و ئاسن له‌كونجیدا واى كردووه‌ خۆركه‌ى سوورى خوێن زیاد بكات و ئێسك و ددان به‌هێز ده‌كات .
*گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ : ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین E,B1 یارمه‌تى نوێ بوونه‌وه‌ى خانه‌كانت ده‌دات ، په‌ستانى ده‌رونیت كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ، به‌ڵام هه‌تا ده‌توانى با گوڵه‌به‌ڕۆژه‌كه‌ سوێر نه‌بێت و بێ خوێ بێت .
*گوێز : باشترینه‌ بۆ ژه‌مى به‌یانیان ووزه‌ به‌خشه‌ بۆ مێشك و له‌شیش ، به‌یانیان پێنج گوێز بخۆ بۆ چالاكى مێشكت .

325 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/2/2020 11:01:24 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ