هەواڵ
كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د

بڕیاره‌ رۆژى چوارشەممە دەست بەدابەشكردنی مووچە بكرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بڕیاره‌ ئەگەر هیچ هەڵەیەك و گرفتێكی تەكنیكی توشی دابەشكردنی موچە نەبێت ،  رۆژى چوارشەممە دەست بەدابەشكردنی موچە بكرێت.

وتیشى: دابەشكردنی مووچەكە بەگوێرەی خشتەی مانگی رابردوو دەبێت و یەكەم وەزارەتیش كە مووچەكەی پێدەدرێت وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت و دواتریش موچەی هێزەكانی 70 و 80 ى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە دابەشدەکرێت.


خشتەیدابه‌شكردنى موووچه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٤/ ۲/ ۲٠۲۰
دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە..
لیواكان..
یەكەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە..
ـــــــ
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٥ /۲ / ۲۰۲۰
وەزارەتی پەروەردە..
ـــــــ
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٦ / ۲/ ۲۰۲۰
وەزارەتی تەندروستی..
ــــــ
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی۹/ ۲/ ۲٠۲۰
وەزارەتی دارایی و ئابووری..
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان..
کەسوکاری شەهیدان..
زیندانیە سیاسیەکان..
ــــــ
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی۱۰ / ۲ / ۲۰۲۰
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی..
وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی..
وەزارەتی داد..
ئەنجوومەنی دادوەری ھەرێم..
خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ت..
ــــــ
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١۱ / ۲ / ۲٠۲۰
وه‌زاره‌تی ناوخۆ..
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان..
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی..
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رەگەزنامەی هەرێم..
ــــــ
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١۲ / ۲ / ۲٠۲۰
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش..
ده‌زگای گشتی ئاسایش..
هێزه‌كانی زێره‌ڤانی..
هێزی به‌رگریی فریاكه‌وتن..
پۆلیسی نەوت و گاز..
ــــــ
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۱۳/ ۲ / ۲۰۲۰
وەزارەتی شاره‌وانی‌ و گەشتوگوزار..
وەزارەتی كشتوكاڵ..
وەزارەتی كاره‌با..
وەزارەتی پلاندانان..
وەزارەتی گواستنه‌وه و گه‌یاندن..
دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی..
دەستەی مافی مرۆڤ..
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان..
دەستەی ده‌ستپاكی..
ده‌سته‌ی ژینگه..
ده‌سته‌ی گشتی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی.. ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.،
كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن..
ده‌زگای گشتی کاروباری مین.
21427 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/3/2020 9:24:39 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ