تەندروستی
ئه‌گه‌ر ئاو كه‌م ده‌خۆیته‌وه‌ ئاگادارى ئه‌م خاڵانه‌ به‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


ئاو پێویستى ژیانه‌ ، به‌ڵام له‌هه‌مووى گرنگتر له‌ش به‌رده‌وام پێویستى به‌ئاوه‌ بۆ جێ به‌جێ كردنى هه‌موو فرمانى به‌شه‌كانى له‌ش ، هه‌ربۆیه‌ جه‌سته‌ به‌رده‌وام پێویستى به‌ئاوه‌ ، زۆر كه‌س هه‌یه‌ كه‌م ئاو ده‌خۆنه‌وه‌ و یان ئاره‌زووى  ئاو ناكه‌ن یان پێیان ناخورێته‌وه‌ .

بزانه‌ به‌هۆى كه‌م خواردنه‌وه‌ى ئاوه‌وه‌ توشى چى ده‌بیت :-

*زیره‌كیت كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و خانه‌كانی مێشك لاواز ده‌بێت.
 * ده‌بێته‌ هۆی سه‌ر ئێشه‌ و هه‌ڵچوونی ده‌روونی .
 * ده‌بێته‌ هۆی ووشك بوونی ده‌م و هه‌ست كردن به‌ تینوویه‌تی و به‌ ماندوویه‌تی . 
* له‌و حاڵه‌ته‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ كه‌متر میز و ئاره‌قه‌ و فرمێسك به‌رهه‌م ده‌هێنێت . 
* لێدانی دڵت خێراتر ده‌بێت و پاڵه‌په‌ستۆی خوێنت كه‌م ده‌بێته‌وه‌ .
 * ده‌بێته‌ هۆی توش بون به‌ تا و گه‌رمبونی له‌ش . 
* كه‌می ئاو له‌ له‌ش ده‌بێتـه‌ ووشك بوونه‌وه‌ى خانه‌كان. 

پێویسته‌ به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌  رۆژانه‌ هه‌شت بۆ ده‌  كوپ ئاو بخۆیته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێویستی له‌شت له‌ ئاو پڕبكه‌یته‌وه‌.
738 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/3/2020 11:46:32 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ