هەواڵ
بەوێنە : نەخۆشیە دەگمەنەکەی مناڵێکی حەوت ساڵان بێ چارەسەر ماوەتەوە
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

پێکەی هەواڵی (daily mail)ی بەریتانی لە هەواڵێکدا چیرۆک و ژیانی مناڵێکی نەخۆشی حەوت ساڵانی خستۆتە ڕوو کە پێستی جەستەی بووە بەبەرد ، بەهۆی دەگمەنی نەخۆشیەکەی بێ چارەسەر ماوەتەوە .

ڕاجێشواری تەمەن 7 ساڵان ئەو کچە هیندیەیە کە دانتێوادا لە چهاتتیسگارا دەژی ، ناوبراو دووچاری نەخۆشی ( یچتهیۆسیس ) بۆتەوە کە پێستی بووە بە بەرد لێک جیابۆتەوە ، بەهۆی زۆر ئازاری قاچەکانی بەردەوام دادەنیشێت و ئەم نەخۆشیە بەشێکی زۆری جەستەی گرتۆتەوە  .

سروشتی ئەم نەخۆشیە سەرەڕای بێ هێزکردن و هەوکردنی نەخۆشکە هاوکات بەهۆی برزبوونەوەی پلەی گەرمی ئارەقەش دەکاتەوە  ، بەپێ ی وتەی " د . ساتیاکی گانگولیە لە پەیمانگای زانستی پزیشکی هیندستان لە رایپر "ئاماژەی بەوە کردووە ، سەرەڕای پێشکەوتنی زانستی پزیشکی بەهۆی دەگمەنی ئەو نەخۆشیە تائێستا هیچ چارەسەریەکی تەواو نەدۆزراوەتەو و بەردەست نی یە بۆ هاوکاری ئەم نەخۆشە .

هاوکات ، د . یاش وپێندێر ، پسپۆڕی نەخۆشیەکانی پێست لە نەخۆشخانەی دانتێوادا  ، باسی لەوەکردوە ئەو نەخۆشیە بە  ( ئێپیدێر مۆلیتیک . یچتهۆسیس ) ناسراوە  ، وەهیچ چارەسەرێکی نی یە ، زۆرجار حاڵەتەکە لە باوانەوە دروست دەبێت ، دەتوانرێت بە حەبی ڤیتامین ئازارەکە کەم بکرێتەوە و کرێم بۆ نەرم کردنەوەی پێست  یارمەتی دەربێت  بەڵام بنبڕی نەخۆشیەکە ناکرێت .

3819 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/7/2020 2:51:15 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ