تەندروستی
بزانه‌ زیاده‌ى كێشت چه‌ند نه‌خۆشى بۆ دروست كردوى
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



هه‌ریه‌كه‌مان ئاره‌زوو ده‌كه‌ین خاوه‌ن له‌ش و لارێكى ڕێك و جوان بین ، زۆربه‌مان به‌ده‌ست كێشى زیاده‌وه‌ ده‌ناڵێنین ، به‌ڵكو هه‌ر له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌داین كێشمان كه‌م بكه‌ینه‌وه‌ ، جگه‌له‌وه‌ى له‌ش و لارت ڕێك و جوان ده‌رده‌كه‌وێت دابه‌زاندنى كێش له‌ پێنج نه‌خۆشى درێژ خایه‌ن دوورت ده‌خاته‌وه‌ و ڕزگارت ده‌بێت له‌م گرفته‌ ته‌ندروستییانه‌ .

به‌دابه‌زینى كێشت له‌م نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نانه‌ دوور ده‌كه‌ویته‌وه‌ :-

*ئازارى جومگه‌كان : زۆربه‌مان به‌رده‌وام هه‌ست به‌ئازارى جومگه‌كان ده‌كه‌ین ، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و چه‌وورییه‌ كۆبووه‌وه‌ى له‌شت كه‌واى لێ ده‌كات قوورس بێت و هیلاك بیت و ئازار دروست بكات ،هه‌ربۆیه‌ دابه‌زینى كێشت به‌ پێنج كیلۆ ته‌واو جومگه‌كان هه‌ست به‌و جیاوازییه‌ ده‌كه‌ن .
*توش بونت به‌شه‌كره‌ : كه‌م كردنه‌وه‌ى كێشت ته‌واو دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ توش بوونت به‌ شه‌كره‌ له‌جۆرى دووه‌مى ، چونكه‌ قه‌ڵه‌وى هۆكارێكه‌ بۆ دووچار بوونى شه‌كره‌ .
*كۆلیسترۆڵى خوێن : به‌رزبوونه‌وه‌ى كۆلیسترۆڵ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ خواردنى ناته‌ندروست و زیاده‌ى كێش ، هه‌ربۆیه‌ كه‌م بوونه‌وه‌ى كێشت یارمه‌تیت ده‌دات تا كۆلیسترۆڵت به‌رز نه‌بێته‌وه‌ .
*په‌ستانى خوێن : هه‌روه‌ك ده‌زانین ئه‌و كه‌سانه‌ى كێشییان زۆره‌ به‌رده‌وام توشى به‌رزى په‌ستانى خوێن ده‌بنه‌وه‌ ، هه‌ربۆیه‌ كه‌م كردنه‌وه‌ى كێش هۆكارێكه‌ بۆ یارمه‌تى دانى نزم بوونه‌وه‌ى په‌ستان .
*ته‌نگه‌نه‌فه‌سى : قه‌ڵه‌وى هۆكارى ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌ به‌تایبه‌تى كاتى خه‌وتن ،هه‌ربۆیه‌ كێشت دابه‌زێنه‌ به‌دوور ده‌بیت له‌ ته‌نگه‌نه‌فه‌سى .
164 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/10/2020 10:50:46 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ