هەواڵ
مه‌لا عه‌لى كوردستان جێ دێڵێت و داوا ده‌كات هیچ كه‌س سه‌ردانى نه‌كات بۆ چاره‌سه‌ر
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون




مه‌لا عه‌لى كه‌ڵه‌ك له‌نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا توڕه‌یى خۆى ده‌رده‌بڕێت و باس له‌وه‌ ده‌كات چى تر له‌كوردستان ناژى و له‌سعودییه‌ ده‌ژى . 

مه‌لا عه‌لى كه‌ڵه‌ك له‌نوێترین ڤیدیۆیدا ته‌واو تووڕه‌یى خۆى ده‌رده‌بڕێت و باس له‌وه‌ ده‌كات به‌ته‌واوى كوردستان جێ ده‌هێڵێت و ده‌ڵێت "له‌وڵاتان خه‌ڵات ده‌كرێ له‌كوردستان زیندانى و ده‌ربه‌ده‌رى ده‌كرێ ، سوپاس بۆ په‌روه‌ردگار له‌وڵاتان ڕێزمان لێ ده‌گیرێت و وڵاتى خۆشم خۆش ده‌وێت ،زانستێكم پێیه‌ ده‌مه‌وێت بیگه‌یه‌نم به‌هه‌موو جیهان و كوردستان پێ پێش ببه‌م،ده‌مه‌وێت هه‌موو جیهان فێر بكه‌م شیفا به‌ قورئان وعلوم ئه‌نبیا فێر بن به‌ڵام له‌كوردستان قبوڵیان نه‌كردم و نه‌خۆشخانه‌یان داخستم و زیندانیان كردم ،كوردستان حه‌زیان له‌زانست نییه‌ و زانامان زۆره‌ به‌ڵام خزمه‌تى زانایان ناكه‌ن و یان ده‌یان كوژن یان زیندانى یان ده‌ربه‌ده‌ریان ده‌كه‌ن ،له‌وڵاتان به‌گه‌ل و وه‌زیرو سه‌رۆكه‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستیان دام ده‌نێن و كۆمه‌ڵگه‌ى پزیشكیم بۆ ده‌كه‌نه‌وه‌ ده‌ڵێن به‌س بمێنه‌ره‌وه‌ هه‌موو شتت بۆ ده‌كه‌ین له‌كوردستان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى شكاتم لێ ده‌كات ته‌نانه‌ت مه‌لاش قسه‌مان پێ ،ته‌واو من چاره‌سه‌رى كه‌س ناكه‌م له‌كوردستان و كه‌س نه‌یه‌ت بۆ لام بۆ چاره‌سه‌ر ئیتر لێره‌ نه‌خۆشخانه‌ ناكه‌مه‌وه‌ به‌ڵكو له‌ هه‌موو جیهان نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ده‌كه‌مه‌وه‌ بۆ خزمه‌تى هه‌موو كه‌س شیفا به‌ قورئان و علوم ئه‌نبیا ،به‌ڵام خه‌ڵكى كوردستان وازم لێ نه‌هێنن ئه‌وا له‌هه‌ر شوێنێك بێت كه‌به‌سه‌ردان دێمه‌وه‌ بۆ كوردستان بیانه‌وێت چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كه‌م و له‌هه‌موو جیهان ده‌عوه‌ت كراوم و ته‌واو من له‌ "مدینه‌ منوره‌" ده‌بم ته‌نها بۆ سه‌ردان دێمه‌وه‌ كوردستان و چاوى خه‌ڵكى كوردستان ماچ ده‌كه‌م ، و چاره‌سه‌رى هه‌موو نه‌خۆشییه‌كم دۆزیوه‌ته‌وه‌".



6823 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/10/2020 12:09:31 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ