هەواڵ
کارەبای سلێمانی.. کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد ناکەین
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د




وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لەبارەی زیادکردنی کاتی کارەبای نیشتمانی رایدةطةيةنيَت ، "له‌ئێستادا ته‌نیا 6 بۆ 7 كاتژمێر كاره‌با ده‌ده‌ینه‌ هاووڵاتیان".

سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی  ڕایگەیاند: "ئەو کارەبایەی بۆمان دابینکراوە لەئێستادا تەنها بەشی ئەوە دەکات کە دابەشی دەکەین و هیچ بڕێکی دیكه‌ی کارەبامان بۆ زیادنەکراوە و بەپێی ئەو بڕەی دەگاتە سلێمانی، کارەبا دەدەین بەهاووڵاتیان و دابەشی دەکەین کە شەش بۆ حەوت کاتژمێر دەدەین بە هاووڵاتیان".

جەختیشیکردەوە:  بڕی دوو هەزار و 100 مێگاوات کارەبا پێویستە بۆ ئەوەی بتوانین لە وەرزی زستان و هاویندا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد بکەین، بەڵام نەتوانراوە ئەو بڕە بۆ سلێمانی دابینبکرێت.
619 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/12/2020 9:34:07 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ