تەندروستی
ئه‌م كردارانه‌ له‌ژوورى نوستندا ئه‌نجام مه‌ده‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



زۆربه‌مان ڕه‌نگه‌ له‌ژوورى نوستنماندا كۆمه‌ڵێك كه‌ل و په‌لى تێدا بێت كه‌نابێت له‌ژوورى خه‌ودا هه‌بن چونكه‌ توشى خه‌وزڕان و بێ خه‌ویت ده‌كه‌نه‌وه‌ هه‌ربۆیه‌ ، تاشه‌وان زوو خه‌وت لێ بكه‌وێت و ئیسراحه‌ت بكه‌یت پێویسته‌ نه‌هێڵیت ئه‌م كه‌ل و په‌لانه‌ له‌ژووره‌كه‌تدا بن .

ئه‌و كه‌ل و په‌لانه‌ چین كه‌نابێت له‌ژوورى خه‌ودا هه‌بن :

*ته‌له‌فزیۆن: هه‌تاده‌توانى مه‌هێڵه‌ TV له‌ژوورى خه‌وه‌كه‌تدا هه‌بێت چونكه‌ سه‌یركردنى له‌ناو جێگه‌وه‌ خه‌وت لێ تێك ده‌دات .
*خواردن : هه‌وڵ بده‌ شه‌وان به‌هیچ جۆره‌ خۆراكێك یان ژه‌مه‌ خێرا ئاماده‌كراوه‌كان نه‌خۆیت به‌تایبه‌تى له‌نێو جێگاكه‌ت چونكه‌ له‌زیان و زیادبوونى كێشت هیچى ترت پێ ناگه‌یه‌نێت .
*ئیش كردن : باشتروایه‌ شه‌وان له‌شوێن خه‌وه‌كه‌ت كارى ڕۆژانه‌یت نه‌كه‌یت ئه‌و كارانه‌ى كه‌له‌شوێن ئیشه‌كه‌ت ته‌واوت نه‌كردوه‌ له‌ماڵه‌وه‌ بیكه‌یت ،هه‌وڵ بده‌ له‌ژوورى نوستندا ته‌واوى نه‌كه‌یت .
*گیانداران :زۆربه‌مان له‌ماڵه‌وه‌ سه‌گ یان پشیله‌ یان هه‌ر جۆره‌ گیاندارێك بێت به‌خێوى ده‌كه‌ین مه‌هێڵه‌ شه‌وان له‌كاتى نوستن له‌نێو جێگه‌كه‌ت بێت و گه‌مه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌یت ،چونكه‌ نایه‌ڵێت خه‌وێكى ئارام و قووڵ بكه‌یت .



290 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/15/2020 10:36:51 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ