هەمەڕەنگ
تاكه‌ ئاواتى بوو به‌ته‌واوى خۆى بكاته‌ خانمێك
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



پیاوه‌ سه‌ره‌نج ڕاكێشه‌كه‌ به‌ته‌واوى خه‌ونه‌كه‌ى هاته‌دى و ڕه‌گه‌زى خۆى گۆڕى بۆ خانم كه‌ ئاواتى بوو ببێته‌ خانمێك .

رۆدریگۆ ئالڤێس ته‌مه‌ن 36 ساڵ، خه‌ونی بۆ بوون به‌ بوكێكی باڕبی هه‌موو ژیانی گۆڕی، هه‌ربۆیه‌ چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بۆ جه‌سته‌ و ڕوخساری ئه‌نجامداوه‌ و له‌ ساڵی 2018 دوای خه‌رجكردنی نزیكه‌ی نیو ملیۆن دۆلار شێوه‌ی گۆڕا بۆ بوكێكی باڕبی پیاوان.

به‌ڵام رۆدریگۆ به‌م هه‌موو گۆڕانكاریانه‌وه‌ نه‌وه‌ستا، دواین نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجامدا بۆ گۆڕینی ڕه‌گه‌زی لای پزیشكێكی پسپۆڕی به‌ناوبانگ به‌ناوی پارت ڤان دی كه‌ زیاتر له‌ 2000 ڕه‌گه‌زی پیاوی گۆڕیوه‌.

سه‌ره‌ڕای مه‌ترسی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه‌ رۆدریگۆ ده‌ڵێت "كاتێك چاوم به‌ پزیشكه‌كه‌ كه‌وت، زۆر متمانه‌م به‌ خۆم كرد و دڵخۆش بووم كه‌ كۆتا ڕۆژ بوو خۆم له‌ ئاوێنه‌دا ده‌بینی وه‌ك پیاوێك"

له‌ ئێستادا رۆدریگۆ هه‌نگاوی كۆتایی ماوه‌ ئه‌نجامی بدات ئه‌ویش گۆڕینی ناوه‌كه‌ی و وێنه‌ی پاسپۆڕته‌كه‌یه‌تی و ئێستا ئه‌و خانمێكه‌ و ده‌ڵێت "ده‌زانم قورسه‌ ئافره‌ت بیت، به‌ڵام من هه‌موو شتێكی خانمانم خۆشده‌وێت".



685 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/15/2020 11:35:26 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ