هەواڵ
ئه‌م گەڕەکه‌ کارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


بەهۆی دانانی پێوەری زیرەک بۆ ماڵان  گەڕەکی زەرگەتە ئەو ماڵانەی دەکەونە سەر فیدەری ٢١ کارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت. 

لە ڕاگەیەنراوێکى لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەک لە شاری سلێمانی هاتووه‌ ، " ئه‌مڕۆ یەکشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٠ لە گەڕەکی زەرگەتە ئەو ماڵانەی دەکەونە سەر فیدەری ٢١ بەهۆی دانانی پێوەری زیرەکەوە کارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە:"  لە کاتژمێر ٨ی بەیانی بۆ ٤ی ئێوارە کارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، ئەمەش لەپێناو سەلامەتی کارمەندان، هەروەها داوا لە هاوڵاتیان دەکەین هاوکاری لیژنەکە بن". 

هاوڵاتیانیشی ئاگادارکردۆتەوە" داوا لە هاوڵاتیان دەکەین سەرجەم ئامێرە کارەباییەکان بکوژێنەوە و دواتر پاش هاتنەوەی کارەبا یەک یەک دایان بگیرسێننەوە، ئەمەش لەپێناو دروستنەبوونی شۆرتی کارەبا". 

ئەمەش لەکاتێکدایە دانان و بەستنی پێوەری زیرەک دەستی پێکردووە و پێشتر هەریەک لە گەڕەکەکانی بەکرەجۆ و سەرچنار پیوەرەکانیان بۆ بەستراوە.
 

453 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/16/2020 9:13:30 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ