هەواڵ
دوو شه‌پۆلى باران بارین ڕوو له‌ هه‌رێم ده‌كات
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


پێشبینی ده‌كرێت له‌نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ 16-2-2020 به‌هۆی كاریگه‌ری ناوچه‌یه‌كی په‌ستان نزمی ده‌ریای سوورو ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ، ئاسمانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ببێته‌ هه‌وری ته‌واو و پاشان بارانبارین ده‌ستپێده‌كات.

به‌پێی پێشبینییه‌كان، ئه‌گه‌ری دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما هه‌یه‌ به‌ڕێژه‌ی 3 بۆ 5 پله‌ و هاوكات ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر هه‌یه‌‌ له‌ چۆمان و ماوه‌ت و پێنجوێن و ناوچه‌ شاخاوییه‌ به‌رزه‌كانی ده‌وروبه‌ری سلێمانی و هه‌ولێر به‌ڕێژه‌ی 4 سم بۆ 10 سم .


شه‌پۆلى یه‌كه‌مى بارانبارینه‌كه‌ له‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ تا دره‌نگانی شه‌وی دووشه‌مه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕۆژی سێشه‌م كه‌شوهه‌وا ئاسایی ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری باران نیه‌ و پێشبینی ده‌كرێت له‌رۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ تا شه‌وی پێنجشه‌مه‌ دووباره‌ ئه‌گه‌ری بارانی به‌خوڕو هه‌وره‌ تریشقه‌ی توند هه‌یه‌.

1135 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/16/2020 9:25:04 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ