هەواڵ
قورئان جوله‌كه‌ سه‌رسام ده‌كات
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز




زانایه‌كى دەروونناسی جوله‌كه‌ سه‌رسامى خۆى به‌رامبه‌ر قورئان ده‌رده‌بڕێت و به‌ په‌روه‌رده‌كارێكى باشى ناوده‌بات،ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌كات:قورئان كاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر تەندروستی مێشك و رەوشتی مرۆڤەكان.
 
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە رێی هەژماری فەرمی (ئیسرائیل  بە عەرەبی)یەوە راپۆرتێكی لەسەر عۆفەر گروزبۆرد زانای دەروونناسی ئیسرائیلییەوە بڵاوكردەوە كە باس لە ئەزموونێكی دەكات دەربارەی سوودوەرگرتن لە قورئان لەلایەن ئەو خوێندكارانەی كە لە بواری رێنمایی پەروەردەییدا بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر دەخوێنن.
 
گروزبۆرد ڕاشیگه‌یاندووه‌: بەوەی سەرسام بووە بە دۆزینەوەی ئەو كاریگەرییەی كە قورئان لەسەر تەندروستی مێشك و رەوشتی مرۆڤ دروستی دەكات و رۆڵی دەبێت لە فێركردنی خوێندكارەكانی بۆ ئەوەی فێری هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و رێزگرتن لە خەڵكی دیكە بن.
 
گروزبۆرد ده‌شڵێت:كە لەرێی ئەو چیرۆك و وانە پەروەردەییانەی لە ئایەتەكانی قورئانیان وەرگرتووە، دەتوانن كێشە كۆمەڵایەتییەكانی ئەم سەردەمەی پێ چارەسەر بكەن.
 
ئه‌و زانایه‌ى جوله‌كه‌ ئاشكراشى كردووه‌: لە رێی دابەشكردنی 30 بەشەكەی قورئان بەسەر 15 خوێندكار و توێژینەوەیان، توانیویانە 330 چیرۆكی پەروەردەیی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە قورئان دەربهێنن.






329 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/16/2020 10:23:02 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ