هەواڵ
پارتی كادرێكی له‌سه‌ر پشتگیرى كردنى بۆ پێشمەرگە سزا ده‌دات
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز



هیوا حسێن كادری پێشكەوتووی پارتی لە رێی هەژماری خۆیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌:لەبەر پشگیریم لە پێشمەرگە و بەدەنگ هاتنم لەسەر ژیانی خەتەری برایانی پێشمەرگە لە سێ جیهەت پەیوەندیم پێوەکرا و جگە لە بانگکردنم بۆ ئیجرائات مووچەکەشیان راگرت".

هیوا حسێن باس له‌وه‌ ده‌كات پارتی داواكارییەكەی بۆ رزگاركردنی پێشمەرگەكان بە (خیانەت) لێكداوەتەوە و ده‌ڵێت:ئەگەر گەیاندنی دەنگی زووڵم لێکراوان خیانەت بێت من خاینترین مرۆڤم".

ئه‌و كادره‌ى پارتى بێمنەتی خۆی بەرامبەر بە حزبه‌كه‌ى راگەیاندووە و نوسیوێتى: باکم بە مووچە و ئیجرائات نیە".
ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ لە بەفرەكەی حاجی ئۆمەراندا گیریان خواردبوو،وه‌ ئه‌و كادره‌ش داواى به‌هاناوه‌ چوونى بۆیان كردووه‌.
134 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/16/2020 10:24:11 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ