هەمەڕەنگ
ژه‌مى به‌یانیان چى بخۆیت ته‌ندروستیت !
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون




گومانى تێدا نییه‌ گرنگى دان به‌ژه‌مى به‌یانیان زۆر پێویسته‌ و هه‌وڵ بده‌ هیچ ڕۆژێك بێ خواردنى ژه‌مه‌ به‌یانیان به‌ڕێ نه‌كه‌یت ،به‌ڵام له‌وه‌ش گرنگتر گرنگ ئه‌وه‌یه‌ به‌یانیان له‌كاتى خۆیدا نان بخۆیت ،هه‌ر بۆیه‌ پسپۆرانى خۆراك ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن باشتروایه‌ به‌یانیان له‌نێوان  كاتژمێر (حه‌وت بۆ هه‌شتى ) به‌یانى نان بخورێت و زوو هه‌ستیت ،هه‌وڵ بده‌ به‌یانیان نیو كات ژمێر دواى هه‌ستانت نان بخۆیت چونكه‌ زیاتر ده‌جوڵێیت و زیاتر ئاره‌زووى نان خواردن بكه‌یت .

به‌یانیان چى بخورێت باشه‌ :-

*نانى بۆر بخۆ و خۆت به‌دوور بگره‌ له‌ نانى سپى .
*هێلكه‌ باشترین ژه‌مه‌ بۆ به‌یانیان .
*ماست به‌یانیان باشه‌ به‌ڵام برسیت ده‌كات .
* گوێز و هه‌نگوین پێكه‌وه‌ به‌یانیان زۆر به‌سووده‌ چونكه‌ ووزه‌ ده‌دات به‌ له‌ش و مێشكیش.
*به‌یانیان شیر و په‌نییر بخۆ به‌ڵام نابێت ڕێژه‌ى چه‌ووریان زۆر بێت و هه‌وڵ بده‌ بێ چه‌وورى بخۆیت.
*به‌گه‌ده‌ى به‌تاڵ كوپێك ئاو بخۆره‌وه‌ و پاشان دواى نانى به‌یانیت سێوێك بخۆ .



393 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/16/2020 11:01:51 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ