هەواڵ
دانانى میكانیزمێكى گونجاو بۆ به‌گه‌ڕخستنى كاروچالاكییه‌ سیاسییه‌كان ده‌ستنیشان دەکرێت
 ئاڕاستە




‎له‌میانى سه‌رپه‌رشتیكردنى كۆبوونه‌وه‌ى فراوانى ئه‌نجومه‌نى مه‌ڵبه‌ندى ڕێكخستنى سلێمانیدا ، هه‌ڤاڵ حاكم قادرحمه‌جان ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و سه‌رپه‌رشتیارى مه‌ڵبه‌ندى ڕێكخستنى سلێمانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ، له‌باره‌ى دواپێشهاته‌ سیاسی یه‌كانى ناوخۆى هه‌رێم وئاڵۆزى وگۆڕانكارییه‌ خێراكان وپرسی كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت وهه‌ڵوێستى نه‌گۆَڕى یه‌كێتى له‌باره‌ى نه‌خشه‌ى سیاسى عێراق به‌تایبه‌ت ، كه‌وا ئه‌خوازێ له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو گۆڕانكارییه‌كاندا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌گه‌ره‌كان وبه‌ده‌ستهێنانى مافه‌ڕه‌واكانى گه‌له‌كه‌مان به‌یه‌كده‌نگ وهاوهه‌ڵوێستى ناوماڵى گه‌وره‌ى گه‌لى كوردستان باشترو چاكتر ڕێكبخه‌ینه‌وه‌ ، هه‌روه‌ك له‌سه‌ر هه‌رچى ده‌گوزه‌رێ له‌ناوچه‌كه‌و جیهان به‌گشتى دوواو بیروڕاى هه‌ڤاڵانه‌ ودانانى میكانیزمێكى گونجاو بۆ به‌گه‌ڕخستنى كارو چالاكییه‌ سیاسی یه‌كان ده‌ستنیشانكرا .

‎له‌به‌شێكى ترى ووته‌كانیدا باسى قۆناغى پاش كۆنگره‌ى كردو پاشان یه‌كڕیزى گه‌له‌كه‌مان ویه‌كێتى ناو یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌تایبه‌تى و به‌گیانى یه‌كێتى یانه‌ وهاوخه‌باتى ڕووه‌وسه‌ركه‌وتن وگه‌شه‌كردن وبره‌ودانى یه‌كێتى یه‌كه‌مان دووپاتكرده‌وه‌و ، ڕایگه‌یاند به‌ده‌ر له‌هه‌موو ئه‌وناكۆكییانه‌ى كه‌له‌ئه‌نجامى بیروڕاى سیاسى داو له‌نێو ئۆرگانه‌كاندا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن ، به‌ڵام به‌زاندنى هێڵه‌گشتى یه‌كانى یه‌كڕیزى نیوانمان هێڵى سوره‌ وڕایگه‌یاند پێویسته‌ یه‌كێتى به‌ره‌و پڕه‌نسیپه‌ حزبى وبنه‌وماكانى سه‌روه‌رى یاساو مافه‌بنه‌ڕه‌تییه‌كانى مرۆڤ بگێڕینه‌وه‌و هه‌وڵبده‌ین پێكه‌وه‌ خۆمان له‌و كاره‌ دزێووناڕاستانه‌ به‌دوربگرین كه‌یه‌كێتى یه‌كه‌مان به‌ره‌و ئاستى پاشه‌كشه‌ ده‌بات ، له‌كۆتایى ووته‌كانیدا به‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى مه‌ڵبه‌ندى ڕاگه‌یاند گرنگه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان بۆ پشتیوانى داخوازییه‌كانى خه‌ڵك ودابین كردنى پێداویستى یه‌كانیان وبۆ گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارییه‌كان چڕتر كه‌ینه‌وه‌ ، به‌تایبه‌ت له‌م وه‌رزى سه‌رماوسۆڵه‌یه‌ى كه‌ناوچه‌كه‌ى گرتۆته‌وه‌ ئه‌ركى حكومه‌ت ولیژنه‌ى سوته‌مه‌نى یه‌ به‌ده‌نگ داواكانى خه‌ڵكه‌وه‌ بچن وسوته‌مه‌نى نه‌وت وغازیان بۆ دابین بكه‌ .






138 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/16/2020 11:25:13 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ