تەندروستی
مه‌هێڵه‌ منداڵه‌كه‌ت دووچارى كێشى زیاد ببێته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى كه‌له‌یه‌كێك له‌زانكۆكانى ئه‌نجام دراوه‌ ،باس له‌و منداڵانه‌ ده‌كات كه‌ قه‌ڵه‌ون و زیاده‌ى كێشى له‌شییان هه‌یه‌ ، ئه‌گه‌رى توش بونیان به‌  نه‌خۆشى زۆر زیاتره‌ له‌و منداڵانه‌ى كه‌ قه‌ڵه‌و نین .

جێى باسه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و منداڵانه‌ى كه‌ قه‌ڵه‌ون ته‌مه‌ڵن كه‌متر مێشك و له‌شییان ده‌جوڵێت ، هه‌ربۆیه‌ حه‌ز به‌ جووڵه‌ى له‌ش و مێشكییان ناكه‌ن و به‌رده‌وام ئاره‌زووى خواردن و خه‌و ده‌كه‌ن .

به‌ڵام ئه‌و منداڵانه‌ى كه‌ كێشییان ئاساییه‌ مێشك و ده‌رونیان زیره‌كتره‌ و زیاتر حه‌ز به‌ جووڵه‌ى له‌ش و مێشك ده‌كه‌ن وه‌ك له‌منداڵانى قه‌ڵه‌و .

هه‌ربۆیه‌ له‌ته‌مه‌نى چوار بۆ پێنج ساڵییه‌وه‌ ڕێگرى بكه‌ له‌ قه‌ڵه‌و بوونى منداڵه‌كه‌ت تا ته‌مه‌نى هه‌رزه‌كارى و پێگه‌یشتنى چونكه‌ جه‌سته‌ى نابێت له‌ كێشى ئاسایى قه‌ڵه‌و بێت و مه‌هێڵه‌ خوو بداته‌ ژه‌مه‌ ئاماده‌كراوه‌ خێراكان و خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان و چپس و هتد... ،هه‌ریه‌كه‌یان ده‌ستێكى باڵایان هه‌یه‌ له‌زیاد بوونى كێش به‌خێرایى .

ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌كه‌ین قه‌ڵه‌و بوونى منداڵ هۆكارى سه‌ره‌كى توش بونیه‌تى به‌ شه‌كره‌ى جۆرى دووه‌م كه‌ نه‌خۆشییه‌كى درێژخایه‌نه‌ .
169 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/17/2020 10:35:39 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ