هەمەڕەنگ
تازوو پیر نه‌بیت چى تر له‌م خووانه‌ به‌دووربه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



ڕۆژانه‌ كۆمه‌ڵێك خوو یان ڕه‌فتار بێ ئه‌وه‌ى هه‌ستى پێ بكه‌ین ، دووچارى خێرا پیر بوونمان ده‌كاته‌وه‌ ، هه‌ریه‌كه‌مان ئاره‌زوو ده‌كه‌ین به‌ گه‌نجى بمێنینه‌وه‌ به‌ڵام چۆن ؟ ئه‌وه‌ش له‌ش پێویستى به‌وه‌یه‌ یارمه‌تى بده‌ى و خۆت به‌دوور بگریت له‌كۆمه‌ڵێك ڕه‌فتار.

*ڕۆژانه‌ زۆر دانیشتن بۆماوه‌یه‌كى زۆر به‌دیار تیڤى یان به‌هه‌ر هۆكارێكى تر بێت ، ئه‌وا جگه‌له‌وه‌ى له‌شت ته‌مه‌ڵ ده‌بێت و پیریشت پێش ده‌كه‌وێت به‌هۆى كرۆمۆسۆمه‌كانه‌وه‌ .
*زۆر خواردنى  گۆشتى سوور به‌به‌رده‌وامى وات لێ ده‌كات جه‌سته‌ت زوو پیر بێت .
*كه‌م خواردنى سه‌ووزه‌ و میوه‌ كه‌ خۆى له‌خۆیدا هۆكارێكه‌ بۆ گه‌نج مانه‌وه‌ت.
*كێشانى جگه‌ره‌ و نێرگه‌له‌ كه‌ ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رى له‌سه‌ر له‌ش هه‌یه‌ و توشى پیرى پێش وه‌خته‌ ده‌بیته‌وه‌ .
*خواردنى ناته‌ندروست هۆكارێكى زۆر دیاره‌ بۆ پیربوونى خێرا .
*كه‌م خواردنه‌وه‌ى ئاو و شله‌مه‌نى ، چونكه‌ له‌ش ووشك ده‌بێته‌وه‌ .
*زۆر خواردنى داو ده‌رمان به‌تایبه‌تى خواردنى ده‌رمان و چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان.
632 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/18/2020 10:38:13 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ