تەندروستی
باشترین ڕێنمایى خۆپاراستنى ڤایرۆس و ئه‌نفلۆنزا
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



به‌گشتى چۆن خۆمان له‌ به‌كتریا و میكرۆب و به‌تایبه‌تى ڤایرۆس بپارێزین ، كه‌ دووچارى ناته‌ندروستى و كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى  ته‌ندروستیمان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ هیچ هه‌ستیشى پێ نه‌كه‌ین ،هه‌ربۆیه‌ باشترین ڕێگه‌ خۆپاراستنه‌ ، هه‌ریه‌كه‌مان پێویستیمان به‌وه‌یه‌ ئه‌و ڕێگایانه‌ بگرینه‌ به‌ر كه‌ چۆن به‌دوور بین له‌ هه‌موو جۆره‌ ڤایرۆسێك ، به‌تایبه‌تى ڤایرۆسى كۆرۆنا و ئه‌نفلۆنزا و به‌ته‌واوى خۆمانى لێ یپارێزین .

*هه‌تا ده‌توانى زۆر كه‌م بچۆ شوێنى قه‌ره‌باڵخ و جه‌نجاڵ .
*خۆت به‌دوور بگره‌ له‌ ته‌وقه‌ و باوه‌ش و ماچى كه‌سى به‌رامبه‌ر چونكه‌ هۆكارى گواستنه‌وه‌ى هه‌موو جۆره‌ ڤایرۆسێكه‌ .
*له‌كاتى پژمین یان كۆكه‌ هه‌وڵ بده‌ به‌كلێنس ده‌ست به‌لووت و ده‌مته‌وه‌ بگره‌ .
*مه‌هێڵه‌ هاڵاوى ده‌مى به‌رامبه‌ره‌كه‌ت یان كۆكه‌كه‌ى بێت به‌سه‌ردا .
*ئاو و شله‌مه‌نى زۆر بخۆره‌وه‌ .
*ده‌ست شوشتن زۆر گرنگه‌ به‌تایبه‌تى دواى چوونه‌ سه‌رتوالێت و پێش نان خواردن.
*گرنگى ته‌واو بده‌ به‌هه‌موو جۆره‌ پاك و خاوێنییه‌ك.
*زۆر ده‌ست مه‌ده‌ له‌لووت و ده‌م و چاوت  ،چونكه‌ ڤایرۆس زۆر خێرا له‌چاو و ده‌مه‌وه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌.
*هه‌وڵ بده‌ زۆر كه‌م ده‌ست بده‌ى به‌ ده‌سكى درگا و به‌و شتانه‌ى كه‌ زۆرترین به‌ركه‌وته‌ى له‌گه‌ڵ دایه‌.
247 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/22/2020 10:45:19 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ