هەمەڕەنگ
خانمان دواى بیستنى دووگیان بونیان هه‌ست به‌چى ده‌كه‌ن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


بوون به‌دایك ڕه‌نگه‌ خۆشترین هه‌ست بێت ، خانمان هه‌تا نه‌بن به‌دایك هه‌ست به‌و خۆشییه‌ ناكه‌ن ، كاتێك هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌ن دووگیانن، پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى تاك هۆكارى گۆرانكارى ته‌واوى خانمانه‌ له‌ ژیانیاندا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵگرتنى كۆرپه‌كه‌ى بۆماوه‌ى نۆ مانگ هه‌ستێكى ئێجگار خۆشه‌ به‌تایبه‌تى دواى له‌دایك بوونى ، هه‌ربۆیه‌ ده‌پرسین ئاخۆ بوون به‌دایك چى هه‌ستێكت پێ ده‌به‌خشێت ؟

*خانمان دڵ خۆش ده‌بن كاتێك هه‌ست به‌دووگیان بوونیان ده‌كه‌ن .
*بیستنى دووگیان بوون دڵ و مێشكت ئارام ده‌كاته‌وه‌ و دوورده‌كه‌ویته‌وه‌ له‌ دڵه‌ ڕاوكێ .
*هه‌ست كردن به‌جووڵه‌ى كۆرپه‌كه‌ت دڵ خۆشى و زه‌رده‌خه‌نه‌ت بۆ دێنێت.
*ئه‌نجامدانى سۆنه‌ر و ده‌ركه‌وتنى كۆرپه‌كه‌ت خۆشترین هه‌سته‌ بۆ خانمانى دووگیان .
*دڵ خۆشى دایكه‌كه‌ كۆرپه‌كه‌ش هه‌ست به‌و خۆشییه‌ ده‌كات و گه‌شه‌ و ته‌ندروستى به‌ره‌و باش بوون ده‌چێت.
*بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى دووگیان بوون و ئاماده‌كارى كه‌ل و په‌ل و جل و به‌رگ بۆ كۆرپه‌كه‌ت یه‌كێكى تره‌ له‌وهۆكاره‌ دڵ خۆشییانه‌ .



262 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/22/2020 11:43:49 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ