تەندروستی
پێنج كردار كه‌نابێت دواى نان خواردن ئه‌نجامى بده‌ى
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



ته‌ندروستی باش پێویستی به‌ خۆپاراستن هه‌یه‌،‌ هه‌ربۆیه‌ ‌ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ته‌ندروستییه‌كی باشت هه‌بێت ، ئه‌وا ڕۆژانه‌ دواى نان خواردن پێویسته‌ له‌كۆمه‌ڵێك ڕه‌فتار به‌دوور بیت ،چونكه‌ زۆرجار ئه‌نجامدانى هه‌ندێك كردار و ڕه‌فتارى ئاسان هۆكارێكه‌ بۆ زیانى ته‌ندروستى.

*جگه‌ره‌ كێشان، زیانی هه‌یه‌ و وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ به‌رامبه‌ر یه‌ك جگه‌ره‌ ده‌ جگه‌ره‌ت كێشابێت. 
*یه‌كسه‌ر مه‌خه‌وه‌، چونكه‌ ڕاكشان و خه‌وتن هه‌رس كردن ده‌وه‌ستێنێت، واده‌كات ببێته‌ هۆی قه‌ڵه‌وی و زیان به‌ ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ ده‌گه‌یه‌نێت. 
*خۆت مه‌شۆ، چونكه‌ خۆ شۆردن به‌تایبه‌تی به‌ ئاوی سارد سوڕی خوێن چالاك ده‌كات، ئه‌مه‌ش واده‌كات خوێن زیاتر بچێت بۆ ده‌ست و قاچه‌كان و لێره‌دا زیان به‌ ریخۆڵه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت هه‌رس كردن قورس ده‌كات. 
*چا مه‌خۆره‌وه‌،چونكه‌ چا خواردنه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ پاش نان خواردن پڕۆتینه‌كان ده‌سوتێنیت و ناهێلێت له‌شی مرۆڤ سوودیان لێوه‌ربگرێت. 
*وه‌رزش مه‌كه‌، چونكه‌ دوای نان خواردن كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كرداری هه‌رس.

316 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/23/2020 10:36:48 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ