هەواڵ
بەوێنە : لیژنە هاوبەشەکان 11 دەرمانخانە و دوکانی کشتوکاڵیان سزاداو داخست.
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لە وڵاتی ئێران ،  لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا  بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان  دەستیان کرد بە کڕینی دەمامک ( ماسک ) ی خۆپارێزی بەوهۆیەوە بەجۆرێک نرخی ئەو ماسکانە بەرزبۆوە کە هەرزو لایەنە پەیوەندی دارەکانی هێنایە سەرخەت .

لەو ڕووەوە لەسنوری قەزای ڕانیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حاڵەتی گران فڕۆشی و گرانکردنی ماسکی خۆپارێزی هۆبەی ئاسایشی ئابووری و لیژنەکانی هاوبەشی قایمقامیەتی قەزای ڕانیە هەڵمەتێکی چڕووپڕیان دەستپێکرد .

نەقیب ، شوانە ئەحمەد ، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان و لێپرسراوی هۆبەی ئابووری لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی ڕانیەی  بەئاڕاستەی ڕاگەیاند "دوای بە دوا داچوونى مەیدانی لیژنەهاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای رانیە ولیژنەكانی هۆبەى ئابوری یاریدەدەرێتی ئاسایشى رانیه به ئامانجى نەهێشتنی دیاردە گران فرۆشی لە فرۆشتنى دەمامكدا کە هاوڵاتیان بۆ خۆپاراستنیان لە ڤایرۆسى كۆڕۆنا بەکاری دێنن  لە كۆی سەردانى كردنى (31 )دەرمانخانەو كۆگا و دوكانی پێداویستى پزیشكى و بیشانگای كشتوكاڵی (11 ) شوێن لە دەرمانخانەو دوكانەكانى فرۆشتنى پێداویستى پزیشكى و پیشانگا كشتوكاڵیەكان كەگران فرۆشیان کردووە و سە رپێچی ڕێنمایى یه كانیان كردوه سزادراون بە داخستنیان" .

هاوکات ئەوەشی خستەڕوو "هاوڵاتیانی خۆشەویستى شارى ڕانیە دڵنیا دەکەینەوە کە لە هەوڵەکانمان بەردەوا دەبین  بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی هەر دیاردەیەکی  گرانفڕۆشی  وە هەرکەسێک  سەرپێچی بکات ڕووبەڕووی یاسای دەکەینەوە " .
        
وەداواش لەهاوڵاتیان کراوە لە هەرحاڵەتێکی هاوشێوەدا کە هەستی پێکرا پەیوەندی بەژمارە موبایلەکانی لیژنەهاوبەشەکان و ئاسایشی ئابووری و قایمقامیەتى قەزاى رانیه بکەن بۆ ڕێکاری پێویست .
07730511086
07701566932
07709114113
132 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/23/2020 10:36:50 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ