هەواڵ
وه‌زیری ناوخۆی ئێران: 57 ملیۆن كه‌س ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


وه‌زیری ناوخۆی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، "بۆ راگه‌یاندنی رێژه‌ی كۆتایی به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌بێت به‌پێی یاسا بچینه‌ پێشه‌وه‌".

ئاژانسی میهری ئێرانی له‌ زاری عه‌بدولڕه‌زا ره‌حمانی فه‌زڵی وه‌زیری ناوخۆوه‌ بڵاویكرده‌وه‌، له‌ قۆناغی ناونوسین نزیكه‌ی 16 هه‌زار كه‌س بۆ هه‌ڵبژاردن له‌ ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی خۆیان كاندید كرد، به‌ڵام نزیكه‌ی پێنج هه‌زار و 500 كه‌سیان هه‌ڵبژێردران و ركابه‌ری له‌نێوان ئه‌و ژماره‌یه‌دا بوو.

وتیشی:"به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی تۆماری باری كه‌سێتی، ده‌ركه‌وت نزیكه‌ی 57 ملیۆن كه‌س ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن، كه‌ نزیكه‌ی سێ ملیۆن كه‌سیان بۆ یه‌كه‌مجاربوو ده‌یانتوانی به‌شداری پرۆسه‌كه‌ بكه‌ن".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌: رێژه‌ی به‌شداریی خه‌ڵك له‌ پرۆسه‌كه‌دا 42.57% بووه‌، كه‌ سه‌دا 48یان ژن و سه‌دا 52یان پیاو بوون. 
105 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/24/2020 9:10:01 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ