هەواڵ
به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌نێرێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


ئه‌ندامێكى لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، له‌دوو رۆژی داهاتوودا ئەو بڕە پارەیەى کە ٤٥٣ ملیار دینارە دەنێرێت بۆ هەرێم.


شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند: " وه‌زیری دارایی عیراق ئیمزای له‌سه‌ر پاره‌ی مانگانه‌ی دیاریی كراوی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كردوه".


راشیگه‌یاند: له‌دوو رۆژی داهاتوودا پاره‌كه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر حساب بانكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

 
جەختیشكرده‌وه‌: هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ ره‌وانه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ نییە‌، به‌ڵام مانگه‌ حكومه‌تی عیراق له‌ 17 تا 25 ی مانگ ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر حساب بانكی هه‌رێم، بۆیه‌ سبه‌ینێ یان دوو سبه‌ی به‌دڵنیایی ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت.

2726 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/24/2020 9:23:56 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ