هەواڵ
پلەبەرزكردنەوە له‌م وه‌زاره‌ته‌ ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


دوای ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران و پلەداران و هێزەكانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ماوەی 3 ساڵ ،  لە دوو فەرماندا پلەی زیاتر لە 8 هەزار پێشمەرگە و ئەفسەری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەرزدەكرێتەوە.

بەپێی دوو نووسراوی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم،  لە 20 و 21ی ئەم مانگە دەرچوون و واژۆی شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەیان لەسەرە، بڕیار دراوە بە بەرزكردنەوەی پلەی پلەدار و هێزەكانی پێشمەرگە لە خشتەی (نەورۆزی 2019)، كە لە فەرمانی یەكەمدا ناوی 1439 كەس و لە فەرمانی دووەمدا ناوی 6571 كەس هاتووە.


ئەمەلە كاتێكدایە پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی لەساڵی 2016ەوە بەبریاری حكومەتی هەرێم راگیراوە و چەندین جاریشە كەمپەین بۆ ئەومەبەستە ئەنجامدراوە بەڵام تائێستا حكومەت بریاری نەداوەبەپلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران و دەڵێت پارەی تەواومان لەبەردەستدا نیە.

بەپێی خشتەی پلەبەرزركردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە ساڵانە دوو جار لە مانگی (ئازار و ئەیلول) پلەی ئەفسەران بەرزدەكرێتەوە واتە بۆ هەر ساڵێك دوو خشتە، بەڵام تا ئێستا پلەبەرزكردنەوە بۆ ساڵەكانی (2017 -2018-2019) پلەبەرزكردنەوەی هێزی پێشمەرگە ڕاگیرابوون ، هاوكات لەمساڵیشدا خشتەی مانگی ئازار زیاد دەكات.



 
238 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/24/2020 9:45:21 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ