هەواڵ
وێستگه‌ى كاره‌باى بازیان ده‌بێته‌ نێوده‌وڵه‌تى
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز


وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای بازیان كە لە لایەن گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان خاوەندارێتی دەكرێت، لەمەراسیمێكدا (3) بڕوانامەی گرنگی لە لایەن رێكخراوی جیهانی بۆ ستانداردكردن (ISO) پێبەخشرا.

لە ناوه‌ڕۆكى بەیاننامەیەكیشدا تیشكى زیاتر خرایەسەر پڕۆژەكە:
بەیاننامەی رۆژنامەوانی
24/2/2020
وێستگەی كارەبای بازیان دەبێتە دامەزراوەیەكی نێودەوڵەتی
وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای بازیان كە لە لایەن گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان خاوەندارێتی دەكرێت، لەمەراسیمێكدا (3) بڕوانامەی گرنگی لە لایەن رێكخراوی جیهانی بۆ ستانداردكردن (ISO) پێبەخشرا.

بڕوانامەكانی رێكخراوی (ISO) كە بەخشیوێتی بە وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای بازیان پێكهاتوون لە (بەرێوەبردنی جۆری، بەڕێوەبردنی ژینگە، بەڕێوەبردنی تەندروستی و سەلامەتی) كە هەرسێكیان پێكەوە بە (Integrated Management System) ناودەبرێن و یەكەم جارە وێستگەیەكی كارەبا لە عێراقدا ئەم سێ بڕوانامەیە بە یەكەوە وەربگرێت.

سەعد گیب حسن، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان لە وتارێكیدا لە مەراسیمی وەرگرتنی بڕوانامەكانی (ISO) رایگەیاند “ئەم بڕوانامانە پشتڕاستی دەكاتەوە كە وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای بازیان بە ستانداردێكی جیهانی كاردەكات و هەموو ئەو بەرپرسیارێتیانەی جێبەجێ كردووە كە رێكخراوی (ISO) داوایكردووە”.

بەڕێوەبەری جێبەجێكاری گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان جەختی لەوەشكردەوە “شێوازی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان چووەتە قۆناغێكی دیكەوە، قۆناغێك كە تەنها بەرپرسیارێتی یاساییمان بەرامبەر بە حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار لەسەر نییە، بەڵكو بەرپرسیارێتی نیشتمانی و جیهانیشمان لەسەرشانە و دەبێت بە پێی ستانداردەكانی جیهانی كاربكەین”.

وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای بازیان لە ساڵی 2016 دامەزراوە و لە ئێستادا لە رێگەی (4) تۆڕباینەوە 500 مێگاوات كارەبا لە گازی سروشتی بەرهەمدەهێنێت.

رێكخراوی (ISO) لە ساڵی 1947 دامەزراوە و رێكخراوێكی نێودەڵەتییە و بروانامە دەبەخشێتە ئەو كۆمپانیا و دامەزراوانەی لە ڕووی كواڵتی و سەیفتی و ژینگەیی و خزمەتگوزاریەوە ئاستێكی بەرزیان هەیە.


234 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/24/2020 10:50:29 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ