هەواڵ
‎كۆسرەت ڕەسول پیرۆزبایی لە هاوسەرۆكانی هەدەپە دەكات
 ئاڕاستە

‎بەڕێزان: پەروین بوڵدان و مێهتەت سانجار- هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)

بەبۆنەی كۆتایی هاتن و سەركەوتنی كارەكانی چوارەمین كۆنگرەی حزبەكەتان و هەڵبژاردنتان وەك هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەو سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم و هیواخوازم كۆنگرەكەتان كۆنگرەی سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاترتان بێ.
‎ئەم بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم پێتان ڕایبەگەیەنم كە لە بەرامبەر دۆزە ڕەواكەی گەلەكەمان ئەركێكی مێژوویی لەسەرشانی هەموومانەو پێویستە هەوڵبدەین لەڕێگای گفتوگۆوە كێشەكان چارەسەر بكەین و هەوڵی بەدەستهێنانی مافە نەتەوایەتییەكانمان بدەین، بە تایبەت ئێوە لە باكووری كوردستان ئەركە لەسەرتان پەرە بە خەباتی ئاشتیانەو دیموكراسیانە بدەن و لەڕێگایەوە مافە دیموكراتی و نەتەوەییەكانی گەلی كورد زامن بكەن. 
‎وێڕای دووبارە پیرۆزباییم لێتان، جەخت لە پەرەپێدان و فراوانكردنی پەیوەندییەكانی نێوانمان دەكەینەوەو وەك یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئامادەی هەموو جۆرە هاوكاری و هەماهەنگییەكین بۆ پێشخستن و سەرخستنی خەباتی گەلەكەمان لە ناوچەكە.

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
95 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/24/2020 8:27:06 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ