هەواڵ
بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ کونسڵی بەریتانیا کۆبۆوە
 ئاڕاستە

بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  لە ھەولێر  بە ئامادەبوونی ھەرێم کەمال ئاغا چاویکەوت بە میلانی سمارت 
کونسوڵی گشتی بەریتانیا بەوەکالەت لە ھەرێمی کوردستان و   وەفدێکی یاوەری 


لە دیدارێکدا دوا پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنی و ئابورییەکانی ھەرێم و عێراق و ناوچەکە خرایە بەرباس و بیروبۆچونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا 

لای خۆیەوە بافڵ تاڵەبانی دووپاتی لەدرێژەپێدان بە سیاسەتی حەکیمانەی یەکێتیی کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێم و عێراق و رایگەیاند 
ھەلومەرجی گۆڕاوی سیاسی و داخوازی کۆمەڵانی خەڵک بۆئەمڕۆ وا دەخوازێت دیدگاو ستراتیژێکی نوێمان ھەبێت بۆ حکومڕانی و زیاتر ئاوەدانکردنەوەی ھەرێم ئەوەش بە تەواکردنی قۆناغەکانی چاکسازی راستەقینە بەدیدێت 

ھەر لە دیدارەکەدا ھەڵسەنگاندن بۆ پرسەکانی ئەمڕۆی ھەرێم و عێراق کراو بیروبۆچونیان لەبارەیەوە خرایەڕوو



108 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/24/2020 8:39:07 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ