هەواڵ
سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە
 ئاڕاستە

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠٢٠/٢/٢٤ لە شاری بەغدا پێشوازیکرد لە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و خالید شوانی وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری ناوچە كوردستانییەكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و سەبارەت بە دوا گۆرانکارییە ئەمنییەکانی عێراق گفتوگۆکرا.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختی لە پێویستی پتەوکردنی ھەماهەنگی نێوان وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە کردەوە، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی توانا سەربازییەکانی ھێزی پێشمەرگە، ھاوکات ئاماژەی کرد بۆ گرنگی رێگرتن لە دووبارە سەرھەڵدانەوەی تیرۆر و رێشەکێشکردنی بۆ یەکجاری و چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی بۆ سەرجەم گەلانی عێراق.

ھەر لە دیدارەکەدا باس لە شایستە داراییەکانی ھێزی پێشمەرگە کرا.
121 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/24/2020 8:45:38 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ